ئەڵمانیا وادەی قەدەغەی هاتووچۆ درێژ دەکاتەوە
لە دووی ئەم مانگە، بەهۆی زیادبوونی حاڵەتەکانی کۆرۆنا، ئەڵمانیا چەند رێکارێکی نوێی راگەیاند و لە هەندێک ناوچە قەدەغەی هاتووچۆی ئاسایی راگەیەندرا.
لە ئێستادا، باڕ و چێشتخانەکان داخراون، بەڵام بازاڕ و قوتابخانەکان کراوەن، نابێت هیچ کۆبوونەوەیەکی هاووڵاتیانیش لە 10 کەس زیاتر بێت، ئەگەر هەیە ئەم ژمارە بۆ پێنج کەس کەمبکرێتەوە.
رۆیتەرز ئاشکرایکردووە، ئەڵمانیا نیازی هەیە رێکارەکان تووندتر بکات و بەم نزیکانە رێکارە نوێکان رادەگەیەنرێت.
لە ئەڵمانیا 932 هەزار حاڵەتی کۆرۆنا تۆمار کراوە و 14 هەزار کەسیش بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.
K24-
