ئەردۆغان: ناتوانین کۆبانێ لەبیربکەین
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا کە بە شێوەی ئۆنلاین لە ئیستەنبووڵەوە بەشداریی لە کۆنگرەکەدا کرد، لەبارەی ئەگەری ئازادکردنی ئەو کەسانەی بەهۆی بابەتی سیاسییەوە خراونەتە زیندانەوە رایگەیاند، ئاکپارتی هەرگیز بەرگریی لەوانە ناکات.
سەرۆککۆماری تورکیا باسی لەوە کرد، کەسانێک هەن بە باوەشکردن بە یاسادا دەیانەوێت بەرگری لەو کەسانە بکەن کە بەهۆی بابەتی سیاسییەوە خراونەتە زیندانەوە.
ئەو گوتانە لە کاتێکدان، قسە لەسەر ئازادکرانی سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووتری هەدەپە و هەدەپەییەکانی دیکە دەکرێت. هاوکات چاوەڕوانییەک بۆ ئازادبوونی عوسمان کاڤاڵای بازرگان هەیە کە بەهۆی رووداوەکانی گەزییەوە دەستگیرکراوە.
rudaw -
