​ بازرگانی جیهانی داوایەک ئاراستەی وڵاتانی G20 دەکات

 ​ بازرگانی جیهانی داوایەک ئاراستەی وڵاتانی G20 دەکات
جێگری بەڕێوەبەری گشتی رێکخراوی بازرگانی جیهانی داوای لە وڵاتانی گروپی 20 (G20) کرد یارمەتی دارایی پێشکەشی وڵاتە تازە پێگەیشتوەکان بکەن.

رێکخراوی بازرگانی جیهانی داوای لە وڵاتانی گروپی 20 (G20) کرد یارمەتی دارایی پێشکەشی وڵاتە تازە پێگەیشتوەکان بکەن

بەگوێرەی هەواڵێکی روسیا تودەی، ئالان ۆڵف جێگری بەڕێوەبەری گشتی رێکخراوی بازرگانی جیهانی لەمیانی پێشکەشکردنی وتارێک لە لوتکەی گروپی 20 داوای لەو گروپە کرد هاوکاری دارایی پێشکەشی وڵاتە تازە پێگەیشتوەکان بکەن و بۆ ئەو مەبەستەش پێویستە دەیان ترلیۆن دۆلار تەرخان بکەن.

ئەو هەنگاوەی گروپی 20 بۆ دەربازبونە لە قەیرانی دارایی جیهانی کە بەهۆی پەتای کۆرۆناوە سەریهەڵداوە

جێگری بەڕێوەبەری گشتی رێکخراوی بازرگانی جیهانی راشیگەیاند، ئەو هەنگاوەی گروپی 20 بۆ دەربازبونە لە قەیرانی دارایی جیهانی کە بەهۆی پەتای کۆرۆناوە سەریهەڵداوە.

بەپێویستیشی زانین هاوکاری پرۆژە بازرگانییەکانی وڵاتانی تازە پێگەیشتو و دابینکردنی دەرمان بکرێت و لە بازرگانی جیهانیدا ریفۆرمی بنەڕەتی ئەنجامبدرێت.



خەندان
Top