کۆرۆنا بەشێک لە زیندانیانی بەریتانیا لە سزاکانیان بێ بەش دەکات
بەشێک لەو کەسانەی لە بەرامبەر دزی و چوونە سەرماڵان، دەبوو کار بکەن بە بێ بەرامبەر، لێیان خۆشبوون.
ئەمەش نیگەرانی لای خەڵکی درووستکردووە، دەڵێن، تاوانباران سوورتر دەکات لە تاوانەکانیان.
دادگای باڵای بەریتانیاش دەڵێت، دەبێت هەر کەسێک سزایەکی بەسەردا دەسەپێت، ئارکەکەی خۆی ئەنجام بدات، بەڵام لەو هەلومەرجەی ئێستا هەیە، ئەمە کارێکی مەحالە.
40 هەزار تاوانبار لە بەریتانیا کە تاوانەکانیان سووکن، رەوانەی ماڵەوە کراون، لەو ئەرکەشی کە پێیان دراوە، بەخشراون.
کۆرۆنا بۆ هەموو کەسێک مایەی دەردەسەری نییە، چونکە ئەو کەسانەی لە بەریتانیا کە دەبوو لە بەرامبەر تاوانەکانیان کاری بێ بەرامبەر بکەن، بەخشراون و چوونەتەوە ماڵەکانیان.
k24 -
