ماوەی کارکردنی کەشتیی ئۆروچ رەیس لە دەریای ناوەڕاستدا درێژکرایەوە
حکومەتی تورکیا راگەیێندراوێکی نوێی لەبارەی ماوەی کارکردنی کەشتیی ئۆروچ رەیسەوە بڵاوکردەوە.
بەپێی راگەیێندراوەکە، کارەکانی لێکۆڵینەوەی کەشتییەکە لە دەریای ناوەڕاستدا بۆ 29ی تشرینی دووەمی 2020 درێژکراوەتەوە و بەدرێژایی ئەو ماوەیەش هەردوو کەشتیی ئاتامان و جەنگیزخان یاوەریی ئۆروچ رەیس دەکەن.
پێشتر وا راگەیێندرابوو کە کەشتیی ئۆروچ رەیس تا 23ـی تشرینی دووەم لە دەریای ناوەڕاستدا کار دەکات.
کەشتیی ئۆروچ رەیس یەکێکە لە کەشتییەکانی لێکۆڵینەوەی دەریایی شەپۆلزانی و تا قووڵایی هەشت هەزار مەتر توانای کردەیی سێ رەهەندی و تا قووڵایی 15 هەزار مەتر توانای کردەی دوو رەهەندیی شەپۆلزانیی هەیە.
تورکیا رۆژی دووشەممە 10ی ئابی 2020 رایگەیاند، لە چوارچێوەی هەوڵەکانی بۆ دەرهێنانی نەوت و گازی سرووشتی لە دەریای سپیی ناوەڕاست، کەشتیی "ئۆروچ رەئیس" و دوو کەشتیی دیکەی یارمەتیدەری ناردووەتە باکووری دەریای سپیی ناوەڕاست.
rudaw -
