نوێنەرێکی عەلی خامنەیی رەخنەی توند ئاراستەی رۆحانی دەکات

 نوێنەرێکی عەلی خامنەیی رەخنەی توند ئاراستەی رۆحانی دەکات
نوێنەری تایبەتی عەلی خامنەیی لەمەشهەد، بە ئاماژەدان بەشێوەیەکی ناراستەوخۆ هێرشیکردە سەر وتەیەکی حەسەن رۆحانی سەرۆک کە رایگەیاندبو هاتنی بایدن دەرفەتێکە بۆ ئێران.

نوێنەری تایبەتی عەلی خامنەیی رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران لەمەشهەد، بە ئاماژەدان بەشێوەیەکی ناراستەوخۆ هێرشیکردە سەر وتەیەکی حەسەن رۆحانی

بەگوێرەی ئاژانسی روسیا تودەی، ئەمڕۆ هەینی ئەحمەد عەلەم مەهدی نوێنەری تایبەتی عەلی خامنەیی رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران لەمەشهەد، بە ئاماژەدان بەشێوەیەکی ناراستەوخۆ هێرشیکردە سەر وتەیەکی حەسەن رۆحانی سەرۆک کە رایگەیاندبو هاتنی بایدن دەرفەتێکە بۆ ئێران.

ئەو کەسانەی کە دەڵێن، هاتنی سەرۆکێکی نوێی دەرفەتە بۆ ئێران یان نەزانن یان ناپاکن

مەهدی رایگەیاند،" ئەو کەسانەی کە دەڵێن، هاتنی سەرۆکێکی نوێی دەرفەتە بۆ ئێران یان نەزانن یان ناپاکن."

وتیشی، ئەمریکا هیچ کاتێک دەرفەت نابێت بۆ ئێران لەژێر سایە و سێبەری هیچ سەرۆکێکدا.

ئاماژەی بەوەش کرد، ئەوانەی کە باس لە بەهەدەردانی دەرفەت دەکەن، ئەوانەن کە چەندین دەرفەتی گەورەی ئابورییان لەدەستداوە.

ئاماژەی بەوەش کرد، وڵاتەکەی ئێستا ناتوانێـ بچێنە ناو بازاڕی قەتەری و ناشتوانێت دەستکەوتە ئابورییەکانی لە بازاڕی سوریا بەدەستبهێنێت.







خەندان-
Top