ترەمپ لەبارەی هەرزانکردنی نرخی دەرمان بۆ ئەمریکیـیەکان بڕیاریدا
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی لە کۆشکی سپی رایگەیاند، "ناکرێت ئەمریکیـیەکان دەرمان بە دو هێندە نرخی خۆی بکڕن و تەنانەت هەندێک دەرمان هەن بە 5 هێندەی نرخی خۆی بە ئەمریکیـیەکان دەفرۆشرێن".
بڕیاریداوە ئەو بارە گرانە لەسەر شانی ئەمریکیـیەکان نەهێڵێت و نرخی دەرمان بە ڕێژەی 50% کەمبکرێتەوە
ئاماژەی بەوەشکرد، بەڕێوەبەرایتیـیەکەی بڕیاریداوە ئەو بارە گرانە لەسەر شانی ئەمریکیـیەکان نەهێڵێت و نرخی دەرمان بە ڕێژەی 50% کەمبکرێتەوە و تەنانەت هەندێک دەرمان بە ڕێژەی 60% و 70% و 80% کەمبکرێنەوە.
یەکەم جارە لە پاش 51 ساڵ لە ئەمریکا بتوانرێت نرخی دەرمان کەمبکرێتەوە
ترەمپ باسی لەوەشکرد، ئەوە یەکەم جارە لە پاش 51 ساڵ لە ئەمریکا بتوانرێت نرخی دەرمان کەمبکرێتەوە، داواشی لە حاکمی ویلایەتەکان کردوە دەرمان هاوردەبکەن.
ئەوەشی خستەڕو، لەوەتای دەسەڵاتی گرتوەتە دەست تا ئێستا توانیویەتی بە ڕێژەی 12% نرخی دەرمان کەمبکاتەوە، بەمەش بە ملیۆنان دۆلار لە ئەمریکیـیەکان گەڕاوەتەوە.
خەندان
