ئیمارات بە داتاشینی یاسای نوێ زیاتر بەرەو "رۆژئاواییبوون" دەڕوات
ئەوەش هەنگاوێك بوو کە لەلایەن بیانییەکانی نیشتەجێی ئەو وڵاتەوە کە زۆرینە پێکدەهێنن، بە گەرمی پێشوازیی لێکرا.
ئەو گۆڕانکارییانە بەگشتی چەند بابەتێكی ئاڵۆزیان لە خۆ گرتووە کە تێکەڵەیەکن لە یاسای نەریتپارێز و لیبراڵ و نزیککردنەوەیان لە یەکدی.
هەرچەندە گۆڕانکارییە یاساییەکان بەگشتی جێبەجێ نەکراون، بەڵام جێی گرنگیدانی بیانییە نیشتەجێکانی ئیماراتن کە پێشتر ترسیان هەبوو لە کات و ئەگەری پێشێلکردنی یاسا و نۆرمە کۆمەڵایەتییەکاندا لە کارەکانیان دەربکرێن یان مۆڵەتی نیشتەجێبوونیان لێبسێندرێتەوە.
ژمارەیەک لەو گۆڕانکارییە یاساییانە کە بە چاکسازیی کۆمەڵاتی ناو دەبرێن، بۆ نموونە کەمکردنەوە یان ئاسانکردنی سزاکانی تایبەت بە تاوانەکانی شەرەف کە وەک تاوانێکی کوشتنی ئاسایی تەماشا بکرێت.
هەروەها بەشێك لەو هەموارکردنەوە یاساییانە رێگە بە خۆشەویستەکان دەدەن بەبێ ئەوەی هاوژینی یەکدی بن لە یەک ماڵدا بژین کە ئەوە پێشتر بە تاوانی شەرەف تەماشا دەکرا.
جگە لەوەش، هەوڵدان بۆ خۆکوژی بە پێچەوانەی ساڵانی رابردووەوە هیچ توانج و دەرهاوێشتەیەکی یاسایی لێناکەوێتەوە و سزاکانی خواردنەوەی کحولییش هەڵدەوەشێندرێنەوە.
لەلایەکی دیکەوە، بە گوێرەی چاکسازییە نوێیەکان رێکارەکانی لێپێچینەوە لە هەراسانکەرانی ژنان تووندتر دەکرێنەوە.
جەیمس دوورسی، لێکۆلەر لە پەیمانگەی رۆژهەڵاتی ناوین دەڵێت، ئەو هەنگاوەی ئیمارات وەکو گورزێكی زۆر بەهێز و هوشیارانە لە بواری پەیوەندییە گشتییەکانی دەرەوەی ئیمارات دادەنرێت کە وڵاتێكە نزیکەی لە 90٪ی دانیشتووانی بیانین.
rudaw -
