توركیا: له 24 كاژێردا 123 تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه
فه‌خره‌ددین كۆجا، وه‌زیری ته‌ندروستیی توركیا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تویته‌ر رایگه‌یاند، له ماوه‌ی 24 كاژێری رابردوودا 157 هه‌زار و 756 كه‌س پشكنینیان بۆ كراوه، چوار هه‌زار و 542 كه‌س ئه‌نجامی پشكنینه‌كانیان پۆزه‌تیڤ بووه و دوو هه‌زار و 918 تووشبووی پێشووی ڤایرۆسەکەش چاكبوونه‌ته‌وه.
له تویته‌كه‌ی وه‌زیری ته‌ندروستیی توركیادا هاتووه، كۆی گشتیی ژماره‌ی مردووان به ڤایرۆسی كۆرۆنا گه‌یشتووه‌ته 11 هه‌زار و 943 كه‌س. بەگشتیی ژماره‌ی تووشبووانیش 430 هه‌زار و 170 كه‌سن، کە 364 هه‌زار و 573 تووشبوویان چاكبوونه‌ته‌وه.
تاوەکو ئێستا پشكنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ 16 ملیۆن و 781 هه‌زار و 245 كه‌س كراوه.
rudaw -
