توركیا: له 24 كاژێردا 116 تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه
فه‌خره‌ددین كۆجا، وه‌زیری ته‌ندروستیی توركیا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تویته‌ر رایگه‌یاند، له ماوه‌ی 24 كاژێری رابردوودا 158 هه‌زار و 811 كه‌س پشكنینی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنایان بۆ كراوه، چوار هه‌زار و 215 كه‌س ئه‌نجامی پشكنینه‌كانیان پۆزه‌تیڤ بووه و دوو هه‌زار و 592 تووشبووی پێشووی ڤایرۆسەکەش چاكبوونه‌ته‌وه.
له تویته‌كه‌ی وه‌زیری ته‌ندروستیی توركیادا هاتووه، كۆی گشتیی ژماره‌ی مردووان به ڤایرۆسی كۆرۆنا گه‌یشتووه‌ته 11 هه‌زار و 820 كه‌س، ژماره‌ی تووشبووانی دەستنیشانکراوی کۆرۆناش گەیشتووەتە 425 هه‌زار و 628 كه‌س، 361 هه‌زار و 655 كه‌سیش چاكبوونه‌ته‌وه.
تاوەکو ئێستا پشكنین بۆ 16 ملیۆن و 623 هه‌زار و 489 كه‌س كراوه.
rudaw -
