بریتانیا ژماره‌ی پێوانه‌یی له گیانله‌ده‌ستدان به‌كۆرۆنا تۆماردەکات
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بریتانیا رایگه‌یاند، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردودا 598 توشبوی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه و 20 هه‌زار و 21 توشبوی نوێی ئه‌و ڤایرۆسه‌ش تۆماركراوه.
به‌گوێره‌ی ئاماری نوێی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بریتانیا، له‌دوێنێوه 20 هه‌زار و 51 توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون، كۆی گشتی توشبوانیش گه‌یشتوه‌ته ملیۆنێك و 410 هه‌زار و 732 توشبو، هاوكات 598 كه‌سیش به‌هۆی كاریگه‌ری ئه‌و ڤایرۆسه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه و كۆی گشتی گیانله‌ده‌ستدانیش بۆ 52 هه‌زار و 745 كه‌س به‌رزبوه‌ته‌وه.
تۆماركراوه‌كانی 24 كاتژمێری رابردوی بریتانیا به‌راورد به‌رۆژانی رابردو روی له‌كه‌مبونه‌وه كردوه
تۆماركراوه‌كانی 24 كاتژمێری رابردوی بریتانیا به‌راورد به‌رۆژانی رابردو روی له‌كه‌مبونه‌وه كردوه، به‌جۆرێك له 12ی ئه‌م مانگه 33 هه‌زار و 470 توشبو، له 13ی مانگ 27 هه‌زار و 301 توشبو، له 14ی مانگ 26 هه‌زار و 860 توشبو، له 15ی مانگ 24 هه‌زار و 962 توشبو، دوێنێ 17ی ئه‌م مانگیش، 21 هه‌زار هو 363 توشبوی كۆرۆنتا كۆرۆنا ترماركران.
له رۆژی 15ی مانگ 167 كه‌س و له 16ی مانگیشدا 231 گیانله‌ده‌ستدان تۆماركرابون
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بریتانیا ئاماژه‌ی به ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدان له‌چه‌ند رۆژی رابردوشدا كردوه و ئه‌وه‌ی خستوه‌ته‌ڕو، له 12ی ئه‌م مانگه 563 كه‌س، له 13ی مانگ، 376 كه‌س، له 14ی مانگیش 462 كه‌س، له رۆژی 15ی مانگ 167 كه‌س و له 16ی مانگیشدا 231 گیانله‌ده‌ستدان تۆماركرابون.
له‌م چه‌ند هه‌فته‌یه‌ی دواییدا بریتانیا به‌رزبونه‌وه‌یه‌كی زۆری توشبوانی كۆرۆنای به‌خۆوه بینی، ئه‌وه‌ش ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاته‌ی ناچاركرد، رێكاری توندی خۆپارێزی بۆ ماوه‌ی مانگێك جێبه‌جێبكه‌ن.
خەندان
