واشنتن كشانەوەی 2000 سەرباز لە ئەفغانستان و 500 سهربازی لە عێراقی رایگەیاند
بەمەش ژمارەی سەربازانی ئەمەریكا لە ئەفغانستان لە 4500 كەم دەكرێتەوە بۆ 2500 سەرباز، لە عێراقیش ژمارەیان لە 3000 كەم دەكرێتەوە بۆ 2500.
بەرپرسانی ئەمەریكا، دوێنێ دووشەممە گوتیان، ھێشتا لەو تیمە نوێیەی دۆناڵد ترەمپ لە وەزارەتی بەرگری پێكیھێناوە، ھیچ ئاماژەیەك بهوه نهدراوه، كشاندنەوەی ئەو ھێزانه له ئهفغانستان بهم نزیكانە بێت.
گوتیشیان: بەرپرسانی ئەمەریكایی و ھاوپەیمانان مەزندە دەكەن ترەمپ پێش بەجێھێشتنی پۆستەكەی ژمارهیهكی كهمی سهربازان له عێراق و ئهفغانستان بكشێنێتهوه.
ھەندێك لە بەپرسانی سەربازی ئەمەریكایی ھۆشدارییان دا لە كشاندنەوەی تەواوی ھێزەكان لەم قۆناغەدا، بەپێی ئەو ئەولەویەتانەی ئەمەریكا بۆ قەڵاچۆكردنی تیرۆر لە ئەفغانستان دایناوه، ئاماژهیان بهوهشدا، ئهوان پێیان گرنگه نزیكەی 4500 سەرباز لە ئهفغانستان بمێننهوه.
رەخنەگرانی ئەم ھەنگاوەی ترەمپ پێیانوایە، كشانەوەی سەربازانی ئەمەریكا لە ئەفغانستان، رەوشی ئەمنی تێكدەدات و زیان بە دانوستانەكانی ئاشتی دهگهیهنێت لە نێوان ئەفغانستان و بزووتنەوەی تاڵیبان".
k24 -
