لە ڕووسیا 22 ھەزار و 410 تووشبووى دیكهى كۆرۆنا دهستنیشان كران
بەپێی دوایین ئامارەکان، ئەمڕۆ سێشەممە 17/11/2020، لە ڕووسیا 22 ھەزار و 410 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون، ژمارەی تووشبوانی پەتاکەش لە وڵاتەکە گەیشتە ملیۆنێک و 971 ھەزار و 13 کەس.
ئەمەش لەکاتێکدایە دوێنێ دووشەممە لە ڕووسیا، 22 ھەزار و 778 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا ببوون.
ھەر لە ڕووسیا 442 کەسی دیکە بەھۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست دا، کۆی گشتیی مردوانیش لە ھەمان وڵات بەھۆی پەتاکەوە گەیشتە 33 ھەزار و 931 کەس، تا ئێستاش لە ڕووسیا ملیۆنێك و 475 ههزار و 904 کەس لە کۆرۆنا چاک بوونەتەوە.
باسنيوز
