فڕۆكه‌یه‌ك له ئالاسكا خۆی به ورچێكدا ده‌كێشێت
فڕۆكه‌یه‌كی كۆمپانیای ئالاسكا ئێڕلاینس له كاتی نیششتنهوهدا خۆی به ورچێك دا ده‌كێشێت و له ئه‌نجامدا ورچه‌كه گیان له‌ده‌ست ده‌دات و فڕۆكه‌كه‌ش په‌كی ده‌كه‌وێت.
ئاژانسی سكای نیوز پشتبه‌ست به رۆژنامه‌ی گاردیان بڵاویكردۆته‌وه، رووداوه‌كه، كه له یاكۆتات له ویلایه‌تی ئالاسكا روویداوه و هیچ یه‌ك له سه‌رنشینه‌كان نه‌پێكراون.
وته‌بێژی ده‌سته‌ی گواستنه‌وه‌ی ئالاسكا ده‌ڵێت، فڕۆكه‌كه له جۆری بۆینگ (737) بووه و ورچێكی قاوه‌یی كوشتووه، به‌ڵام بێچوهكهی هیچ ئازارێكی پێ نه‌گه‌یشتووه.
دوای ئه‌وه‌ی تاوه‌ری چاودێری ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر نیشتنه‌وه‌ی فڕۆكه‌كه ده‌دات، فڕۆكه‌وانه‌كه سه‌ری سوڕ ده‌مێنێت، كه ده‌بینێت ورچێك و بێچوهكهی ده‌یانه‌وێت بپه‌ڕنه‌وه و خۆی پێیاندا ده‌كێشێت.
كۆمپانیای ئالاسكا ئێڕلاینس له به‌یاننامه‌یه‌كدا ده‌ڵێت فڕۆكه‌كه له پێشه‌وه خۆی به ورچه‌كه دا نه‌كێشاوه، به‌ڵام فڕۆكه‌وانه‌كه ده‌ڵێت هه‌ستی كردووه ده‌نگی خۆپێداكێشانهكه له‌لای چه‌پی فڕۆكه‌كه‌وه هاتووه.
سه‌رنشینه‌كان كه له كۆردۆڤاوه هاتبوون بۆ یاكۆتات و بڕیار بووه له جۆنۆوه بنیشنه‌وه، به‌ڵام به‌وپێیه‌ی رووداوه‌كه زیانی به مه‌كینه‌ی چه‌پی فڕۆكه‌كه گه‌یاندووه و وای لێ كردووه له یاكوتات بمێنێته‌وه.
باس‌نیوز
