ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له ئیسرائیل ژماره‌یه‌ك كوژراو و برینداری لێده‌كه‌وێته‌وه
ڕۆژنامه‌ی "یدیوت احرونوت" بڵاویكرده‌وه، له ناوچه‌ی پیشه‌سازی باكوری باشدود ته‌قینه‌وه‌یه‌ك رویداوه، به‌وهۆیه‌وه دو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و دو كه‌سی دیكه‌ش برینداربون و بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌سوتا گواستراونه‌ته‌وه، پۆلیسیش لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌هۆكاری ته‌قینه‌وه‌كه ده‌ستپێكردوه.
روداوه‌كه به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو لوله‌ی گازی ناو كارگه‌كه بوه
به‌پێی لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان، روداوه‌كه به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو لوله‌ی گازی ناو كارگه‌كه بوه، لێكۆڵینه‌وه‌كانیش به‌رده‌وام ده‌بن.
كرێكارێك به برینداری گه‌یه‌ندراوه‌ته نه‌خۆشخانه و یه‌كێكی دیكه‌ش له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه گواستراوه‌ته‌وه
فریاگوزارییه‌كانی ئه‌ستێره‌ی سوری (خزمه‌تگوزاری ئه‌مبوڵانس) گه‌یشتونه‌ته شوێنی روداوه‌كه و گیانله‌ده‌ستدانی دو كرێكاریان پشتڕاستكرده‌وه، كرێكارێك به برینداری گه‌یه‌ندراوه‌ته نه‌خۆشخانه و یه‌كێكی دیكه‌ش له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه گواستراوه‌ته‌وه.
خه‌ندان
