شێخی ئه‌زهه‌ر داوای دادپه‌روه‌ری و دابه‌شكردنی ڤاكسین به‌سه‌ر هه‌ژاران ده‌كات

 شێخی ئه‌زهه‌ر داوای دادپه‌روه‌ری و دابه‌شكردنی ڤاكسین به‌سه‌ر هه‌ژاران ده‌كات
ئه‌حمه‌د ته‌یب شێخی ئه‌زهه‌ر داوایكرد، سیاسه‌تی دادپه‌روه‌رانه‌ له‌ دابه‌شكردنی ڤاكسینی كۆرۆنا په‌یڕه‌و بكرێت، بدرێته‌ هه‌ژار و په‌نابه‌ره‌كان و هه‌ركه‌سێك مافی خۆی له‌ ڤاكسین پێ بدرێت.

شێخی ئه‌زهه‌ر، له‌ ڕێگه‌ی پۆستێكی فه‌یسبوكه‌وه‌ رایگه‌یاند، "هه‌وڵی زانایان و توێژه‌ران بۆ دابینكردنی ڤاكسینی كۆرۆنا بۆ جیهان به‌خشنده‌و سوپاسگوزاره‌، پاڵه‌وانه‌كان كه‌ خودا بۆ پاراستنی ژیانی مرۆڤایه‌تی ته‌رخانیكردون، له‌ جه‌رگه‌ی ئه‌و په‌تایه‌دا كه‌ ژیانی له‌ زیاتر له‌ ملیۆنێك كه‌س سه‌ندوه‌ته‌وه‌ و به‌رده‌وام هه‌ڕه‌شه‌ له‌ جیهان ده‌كات".

پێویسته‌ هه‌ژاران و ئاواره‌كان له‌ مافی وه‌رگرتنی ئه‌م ڤاكسینه‌ بێبه‌ش نه‌كرێن

شێخی ئه‌زهه‌ر داوای له‌ كۆمپانیاكانی به‌رهه‌مهێنانی ڤاكسینی كۆرۆنا كرد، به‌ پشت به‌ستن به‌ "ئه‌رك و ویژدانی مرۆیی" سیاسه‌تی دادپه‌روه‌رانه‌ی دابه‌شكردنی ڤاكسینه‌كه‌یان په‌یڕه‌و بكه‌ن و رایگه‌یاند، پێویسته‌ هه‌ژاران و ئاواره‌كان له‌ مافی وه‌رگرتنی ئه‌م ڤاكسینه‌ بێبه‌ش نه‌كرێن.

دوێنێ ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی پێشبینی كرد ڤاكسینی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ نیوه‌ی یه‌كه‌می ساڵی 2021 دا به‌رده‌ست بێت و بۆ توشبوانی ئه‌و ڤایرۆسه‌ به‌كاربهێندرێت.

ڤاكسینی تاقیكاریی دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ركه‌وتوه‌ كه‌ به‌ڕێژه‌ی 94.5% كاریگه‌ره

هه‌روه‌ها دوێنێ كۆمپانیای مۆدێڕنای ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند، ڤاكسینی تاقیكاریی دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ركه‌وتوه‌ كه‌ به‌ڕێژه‌ی 94.5% كاریگه‌ره‌.

هه‌روه‌ها كۆمپانیای "فایزه‌ر" و "بیۆتێك"ی ئه‌ڵمانی هه‌فته‌ی رابردو رایانگه‌یاند، ڤاكسینه‌كه‌یان به‌ڕێَژه‌ی 90% كاریگه‌ری هه‌یه‌ و دوای شیكاری سه‌ره‌تایی، قۆناغی سێیه‌می تاقیكردنه‌وه‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بێت.









خه‌ندان
Top