ئێران داوای دەرخستنی" گرووپە تەكفیرییەكان" دەكات لە قەرەباخ
زادە گوتی: "داوا دەكەین دهستبهجێ گرووپە تەكفیرییەكان لە قەرەباغ دەربچن و ھیچ بیانوویەك بۆ مانەوەیان لە ناوچەكەدا نەماوە". روونیشیكردەوە "راگرتنی شەڕ لە قەرەباغ لەوانەیە كۆتا بە تەنگژەكە نەھێنێت، بەڵام ھەنگاوێكی زۆر كاریگەرە".
گوتیشی: "بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست ئێران كەوتوون، تەكفیرییەكان خاكی سنوورییان لەگەڵ ئازەربایجان جێھێشتووە".
خهتیبزادە لە قسەكانیدا لە بارەی جوگرافیای سنووری نێوان ئێران و ئەرمینیا ئاماژەیكرد، "رێككەوتنی راگرتنی شەڕ لە قەرەباخ، سنووری جوگرافی نێوان ئێران و ئەرمینیای نەگۆڕیوە، "جەختیشكردەوە "لەوەی ئەو ھەواڵانەی باس لە گۆڕانی جوگرافیای سنووری نێوان ئێران و ئەرمینیا دەكەن، راستە نییە و تەنھا ژاوەژاوی ھەندێك لە دەزگا راگەیاندنەكانە".
دووپاتیشیكردەوە "سنووری جوگرافی ئێران و ناوچەكە نەگۆڕاوە و ھەرگیز ناگۆڕێت و تاران بەوردی چاودێری دۆسییەكە دەكات و ھۆشداریشیداوە لە ستهمكردن".
سەرچاوە: "RT"
k24 -
