راوێژکارانی بایدن لەگەڵ کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی ڤاکسیندا کۆدەبنەوە
بەپێی میدیاکانی ئەمریکا، لە چەند رۆژی داهاتودا راوێژکارە زانستیەکانی جۆ بایدن، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا لەگەڵ کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی ڤاکسیندا کۆدەبنەوە لەکاتێکدا ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئەمریکا گەیشتوەتە مەترسیدارترین قۆناغ.
ماوەی حەوت رۆژە حاڵەتەکانی توشبون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەر رۆژێکدا نزیکەی 145 هەزار و 500 حاڵەت بوە
بەپێی زانکۆی جۆن هۆپکینز بۆ ماوەی حەوت رۆژ حاڵەتەکانی توشبون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەر رۆژێکدا نزیکەی 145 هەزار و 500 حاڵەت بوە، ئەوەش مانای ئەوەیە ئەمریکا لە تەنها یەک هەفتەدا یەک ملیۆن حاڵەتی توشبون تۆماردەکات، هەروەها لە ماوەی دو هەفتەدا رێژەی گیان لەدەستدانەکانیش 30% زیادیکردوە.
لەئێستاشدا هەردو کۆمپانیای فایزەر و بایۆتەکنۆلۆجی ئەڵمانی کە قۆناغی سێیەمی تاقیکردنەوەی ڤاکسینەکەیان تێپەڕاندوە و بانگەشەی ئەوە دەکەن 90% کاریگەری هەبێت، لەسەر ناونانی ڤاکسینەکەیان نزیکبونەتەوە و دەیانەوێت بە (کۆڤیتی) (Covuity) بیناسێنن و تۆماری بکەن، ئەوەش وەک ئاماژەیەک بۆ پەتای (کۆڤید-19).
ئەنتۆنی فاوچی، پسپۆڕی باڵای نەخۆشیە گواستراوەکانی ئەمریکا رایگەیاند، ئەم دواخستنە دەبێتە هۆی دروستبونی کێشە بەتایبەتی لەکاتێکدا کە وڵاتەکە ڕوبەڕوی قەیرانی تەندروستی بوەتەوە.
گەیشتنی ڤاکسینەکە مانای ئەوە نیە بگەڕێینەوە سەر ژیانی ئاسایی خۆمان، ئەو ڤاکسینەی سەرەتا بەردەست دەبێت تەنها بۆ ئەو کەسانە دەبێت
ئاماژەی بەوشەکرد، "گەیشتنی ڤاکسینەکە مانای ئەوە نیە بگەڕێینەوە سەر ژیانی ئاسایی خۆمان، ئەو ڤاکسینەی سەرەتا بەردەست دەبێت تەنها بۆ ئەو کەسانە دەبێت، کە ڤایرۆسەکە مەترسی لەسەر ژیانیان دروست کردوە".
ئەنتۆنی فاوچی ئەوەشی خستەڕو، دەبێت ئەمەریکیەکان تاوەکو ساڵی داهاتو بەردەوام بن لە ڕێکارەکانی خۆپاراستن لەوانەش بەستنی دەمامک و دورکەوتنەوەی کۆمەڵایەتی و شۆردنی دەستەکان بە بەردەوامی.
ڤاكسینێك كه له به‌ڕاد یاخود ساردكه‌ره‌وه یان له‌سه‌ر ره‌فه‌یه‌ك دابنرێت به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌كاربهێندرێت ناتوانێت به‌شداری له بنبڕكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا بكات
كاسرین ئۆبراین، به‌رپرسی به‌شی كوتانی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی لەبارەی بەرهەمهێنانی ڤاکسینەکەوە رایگه‌یاندوە، ڤاكسینێك كه له به‌ڕاد یاخود ساردكه‌ره‌وه یان له‌سه‌ر ره‌فه‌یه‌ك دابنرێت به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌كاربهێندرێت ناتوانێت به‌شداری له بنبڕكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا بكات.
وتیشی، "ئه‌نجامه‌كانی ڤاكسینی فایزه‌ر سه‌ره‌تایی و زۆر گرنگن، هیوادارین له قۆناغی كۆتایی تاقیكردنه‌وه‌دا چه‌ندین داتای دیكه‌ی ڤاكسین بڵاوبكرێته‌وه، ئه‌گه‌ر به‌پێی داتا ده‌ربكه‌وێت یه‌ك یان چه‌ند ڤاكسینێك كاریگه‌رن، ئه‌وا مژده‌ی خۆش ده‌بێت، به‌جۆرێك كۆگاكانمان له ڤاكسینی نوێ و بۆ شه‌ڕی كۆرۆنا ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌كه‌ین".
خەندان
