ویلایەتی نیویۆرک ڤاکسینەکەی ئەمریکا رەتدەکاتەوە
پلانەکەی ترەمپ بۆ دابەشکردنی ڤاکسینی کۆرۆنا کێشەی تێدایە
لەمیانی چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەوانی لەبەرنامەی "گود مۆرنینگ ئەمێریکا"، ئاندریو کۆمۆ حاکمی ویلایەتی نیویۆرک کە سەربە پارتی دیموکراتەکانە رایگەیاند، پلانەکەی ترەمپ بۆ دابەشکردنی ڤاکسینی کۆرۆنا کێشەی تێدایە و ئەوەی گەیاندینی بەو باوەڕەی کە بلێین نابێت رێگە بەجێبەجێکردنی ئەو پلانە بدەین بەوجۆرەی ئیدارەی ترەمپ نەخشەی بۆکێشاوە.
ئەم پلانە پێویستە رابگیرێت تا بایدن ئۆفیس وەردەگرێت، ئەگەرنا زیان بەسیستمی تەندروستی ئەمریکا دەگەیەنێت
جەختیشیکردۆتەوە کە ئەم پلانە پێویستە رابگیرێت تا بایدن ئۆفیس وەردەگرێت، ئەگەرنا زیان بەسیستمی تەندروستی ئەمریکا دەگەیەنێت.
کۆمۆ وتیشی، ئەوەی زۆر خراپە ئەوەیە هێشتا دو مانگی ماوە بۆ ئەوەی بایدن ئۆفیسی سەرۆکایەتی ئەمریکا وەرگرێت، بەوەش ترەمپ پلانەکەی خۆی جێبەجێدەکات.
لەبەرامبەردا، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، پێدانی ڤاکسین بە نیویۆرک رادەگرین، لەبەرئەوەی حاکمی ویلایەتەکە باوەڕی بە ڤاکسینەکە نیە و دابەشی ناکات، ئێمەش ڤاکسین نادەین بەویلایەتێک کە دابەشی نەکات.
وتیشی، دەزانم کە خەڵکی نیویۆرک ئەو ڤاکسینەیان دەوێت، بەڵام حاکمی ویلایەتەکەیان پرسەکەی بەسیاسی کردوە.
خەندان
