راوێژکاری پێشوی ئاسایشی نیشتیمانی ئەمریکا: ترەمپ دەسەڵات جێناهێڵێت
ترسم هەیە کە ترەمپ بەبێدەنگی دەسەڵات جێناهێڵێت
لەمیانی چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ تۆڕی هەواڵی CNN، جۆن بۆڵتن راوێژکاری پێشوی ئاسایشی نیشتیمانی ئەمریکا رایگەیاند، زۆر کەس پێیانوایە کە ترەمپ دان بەئەنجامی هەڵبژاردنەکەدا دەنێت و بەبێدەنگی دەڕوات، بەڵام من بۆ خۆم ترسم هەیە و پێموایە کە کاردانەوەی بەپێچەوانەوەی ئەوە دەبێت کە ئەوان پێشبینیدەکەن.
من وەک کۆمارییەک قسەدەکەن و پێموایە کە ئەو جۆرە لەبیرکردنەوەی ترەمپ نەک تەنها بە وڵاتەکە، بەڵکو زیان بە پارتەکەشمان دەگەیەنێت
بۆڵتن کە پێشتر لەسەر چەند پرسێکی ئاسایشی کێشەی لەگەڵ ترەمپ هەبوە و لەلایەن ئەویشەوە لەکارەکەی دورخراوەتەوە راشیگەیاند، من وەک کۆمارییەک قسەدەکەن و پێموایە کە ئەو جۆرە لەبیرکردنەوەی ترەمپ نەک تەنها بە وڵاتەکە، بەڵکو زیان بە پارتەکەشمان دەگەیەنێت.
پێویستە سەرکردەکانی پارتی کۆماری لەئاستی ئەم بیرکردنەوانەی ترەمپ دەنگ هەڵبڕن و دان بەو راستییەدا بنێن کە بایدن سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکایە
وتیشی، ئێستا پێویستە سەرکردەکانی پارتی کۆماری لەئاستی ئەم بیرکردنەوانەی ترەمپ دەنگ هەڵبڕن و دان بەو راستییەدا بنێن کە بایدن سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکایە.
لەبارەی ئەوەی گوایا ساختەکاری لەهەڵبژاردنەکان کراوە، بۆڵتن رایگەیاند، لەسەرەتای هەڵبژاردنەکەوە ئێمە گوێمان لەوە دەبێت کە بەڵگەی پێویستە دەخەنەڕو، بەڵام تائێستا ترەمپ و هەڵمەتی هەڵبژاردنەکەی هیچ بەڵگەیەکیان پیشان نەداوە و پێشموانیە هیچ شتێکی لەوجۆرە هەبێت.
تائێستا ترەمپ ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی 3-ی ئەم مانگە رەتدەکاتەوە و لەنوێترین تویتدا کە دوێنێ بەهۆی خۆپیشاندانی گەورەی پشتیوانیکردنی لەواشتن بەڕێوەچو، ترەمپ رایگەیاند، خەڵک رێگە نادەن دەنگەکانیان "بدزرێت" و هەڵبژاردنەکە دەبەینەوە.
خەندان
