لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەران: قەرزەكانی عێراق 160 ملیار دۆلاری تێپەڕاند

لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەران: قەرزەكانی عێراق 160 ملیار دۆلاری تێپەڕاند
ئەندامێكی لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ئاشكرای كرد، كە كۆی قەرزە ناوخۆیی و دەرەكییەكانی عێراق 160 ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە.

ئەمڕۆ یەكشەممە 15/11/2020، عەبدولهادی سەعداوی، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ئاشكرای كردووە كە كۆی گشتی قەرزە ناوخۆیی و دەرەكییەكانی عێراق لە 160 ملیار دۆلار تێپەڕیوە و زۆربەشی قەرزی دەرەكین.

ئەوەشی خستووەتە روو، كە دوای پەسەندكردنی یاسای قەرز بۆ پڕكردنەوەی كورتهێنانی دارایی، بڕی ئەو قەرزانە زیاتر دەبن، بە تایبەت كە دەنگ دراوە بۆ ئەوەی 5 ملیار دۆلاری دەرەكی و 15 تریلیۆن دیناری ناوخۆیی قەرز بكەن.

ئاشكراشی كردووە، كە ئەگەر حكوومەتی عێراق لە قەرزكردنی ناوخۆیی و دەرەكی بەردەوام بێ، سەردەكێشێ بۆ ئەوەی عێراق بە تەواوی مایەپووچ بێ.







باسنيوز
Top