پوتین داوای یەکهەڵوێستی لەوڵاتانی ئاسیا دەکات
داهاتوی ناوچەکەمان و داهاتوی زەریای هێمن لەئاسیای ناوین بەستراوە بەتوانای ئێمەوە بۆ روبەڕوبونەوەی ئاڵەنگاریی و هەڕەشەکان
لەمیانی پێشکەشکردنی وتارێک لەکۆبونەوەی لوتکەی وڵاتانی ئاسیای رۆژهەڵات کە لەڕێگای ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە پێشکەشیکرد، سەرۆکی روسیا رایگەیاند، داهاتوی ناوچەکەمان و داهاتوی زەریای هێمن لەئاسیای ناوین بەستراوە بەتوانای ئێمەوە بۆ روبەڕوبونەوەی ئاڵەنگاریی و هەڕەشەکان.
بەرهەمی باشمان دەبێت، لەو روانگەیەشەوە روسیا ئامادەیە بۆ کاری پێکەوەیی
پوتین وتیشی، ئەگەر بەمجۆرە بەردەوامبین بەرهەمی باشمان دەبێت، لەو روانگەیەشەوە روسیا ئامادەیە بۆ کاری پێکەوەیی.
هەر لەمیانی پێشکەشکردنی وتارەکەیدا، پوتین باسی لەگرنگی هاریکاری وڵاتانی ئاسیا کرد لەسەر بنەمای رێزگرتنی دولایەنە و بەرژەوەندی هاوبەش.
خەندان-
