ترەمپ: خەڵک رێگەنادەن دەنگەکانیان بدزرێت
دوای ئەوەی هەزاران کەس لەواشنتن کۆبونەوە و رێپێوانیان بۆ پشتیوانی ترەمپ ئەنجامدا، دۆناڵد ترەمپ کاندیدی کۆمارییەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، خەڵک رێگەنادەن دەنگەکانیان بدزرێت و ئەو هەڵبژاردنە هەر دەبەینەوە.
خەڵک بەنیازن هەڵوێست وەرگرن لەئاستی دزینی دەنگەکانیان لەلایەن کۆمپانیایەکی تایبەتی چەپڕەوی رادیکاڵی بەناوی "دۆمینییەن"
لەپێگەی تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لەگەڵ بڵاوکردنەوەی وێنەی ڤیدیۆیی خۆپیشاندانە ملیۆنییەکەی واشنتن نوسیویەتی، خەڵک بەنیازن هەڵوێست وەرگرن لەئاستی دزینی دەنگەکانیان لەلایەن کۆمپانیایەکی تایبەتی چەپڕەوی رادیکاڵی بەناوی "دۆمینییەن".
جەختیشیکردۆتەوە کە هەڵبژاردنەکە دەباتەوە و پرۆسەکەشی بە هەڵبژاردنێکی شێوێنراو و پڕگەندەڵی ناوبردوە
ترەمپ جەختیشیکردۆتەوە کە هەڵبژاردنەکە دەباتەوە و پرۆسەکەشی بە هەڵبژاردنێکی شێوێنراو و پڕگەندەڵی ناوبردوە.
خۆپیشاندانەکەی ئەمڕۆی واشنتن لەلایەن میدیا و کەسایەتییە پارێزکارەکانەوە و هەروەها نەتەوەپەرستە سپیپێستەکانەوە بانگەشەی بۆ کراوە ئەمەش هانی ئەنجامدانی خۆپیشاندانی دژی داوە کە لەلایەن گروپەکانی دژە فاشیست و دژە ڕەگەزپەرستی ڕێکخراوە.
گروپی ئەوپەڕی ڕاستڕەوی (Proud Boys )دەڵێت،" ژمارەیەک لە ئەندامەکانی بەشداری ئەو خۆپیشاندانانە دەکەن و ڕۆژنامەی واشنتن پۆست ڕایگەیاندوە ئالیکس جۆنس پێشکەشکاری بیردۆزیاری پلانگێڕی و ئینفۆوار لە تێکساسەوە ڕێبەرایەتی کاروانەکەی خۆپیشاندانی 'ساختەکاری لە دەنگەکان ڕاگرن' دەکات."
چاوەڕواندەکرێت خۆپیشاندانی سەر بە ترەمپ لە شارە گەورەکانی تریش لە سەرانسەری وڵات ئەنجامبدرێت.
ڕۆژی هەینی ترەمپ لە تویتێکدا ڕایگەیاند" دڵگەرمە بۆ بینینی هەمو ئەو پشتیوانییە گەورەیەی کە هەن، بەتایبەتی ئەو کۆبونە سروشتیانەی کە لەسەرانسەری وڵاتەوە هەڵدەکەن، لە ناویاندا یەکێک لە گەورەکان ڕۆژی شەممە لە واشنتن DC و لەوانەیە هەوڵ بەم بۆخۆشم بڕۆم و سڵاوێکیان لێ بکەم."
کرستۆفەر ڕۆدریگێز بەڕێوەبەری گشتی ئاسایشی نیشمانی وزەی واشنتن ڕۆژی پێنجشەممە لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، شارەکە ئاگادارە کە نزیکەی 12 ڕێکخراو پلانی ئەنجامدانی کۆبونەوەیان هەیە بەڵام چاوەڕوان دەکرێت زۆربەیان گروپی بچوک بن. ئەو گوتیشی " نامەوێت کەس وا تێبگات ئێمە باس لە ژمارەیەکی زۆری خەڵکی دەکەین."
خزمەتگوزاری پارکی نیشمانی ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند مۆڵەتی کۆبونەوەیەکی 10 هەزار کەسی لە پلازای ئازادی واشنتن پەسەند کردوە کە لەلایەن ژنانی ئەمەریکا لە پێشدا، داوا کراوە. گوتی سەرەتا گروپەکە داوای کۆبونەوەی 50 بەشداربوی کردبو بەڵام پاشان ژمارەکەیان گۆڕی.
چاوەڕوان دەکریت پشتیوانانی ترامپ لە نزیک پلازای ئازادی کە دەکەوێتە ڕۆژهەڵای کۆشکی سپی کۆببنەوە، لە کاتێکدا خۆپیشاندەرانی دژە ترامپیش لە پلازای ئازادی، یونیەن ستەیشن و بەردەم دادگای باڵا کۆببنەوە.
خەندان
