ترەمپ: تا ئێستا نازانرێت کێ سەرکردایەتی قۆناغی داهاتوی وڵات دەکات
سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لەبارەی ئیدارەی نوێی وڵاتەکەی بەبێ ئەوەی دان بە شکستهێنان لە هەڵبژاردنەکاندا بنێت رایگەیاند، تائێستا نازانرێت کێ سەرکردایەتی قۆناغی داهاتوی وڵات دەکات و "کات ئەو پرسە یەکلاییدەکاتەوە".
کەس نازانێت کە ئیدارەی داهاتو بەڕێوەدەبات، کات ئەو پرسە یەکلاییدەکاتەوە
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا باسی لە دۆخی بڵاوبونەوەی کۆرۆنا لە وڵاتەکەیدا کرد و رایگەیاند، پلانی ئەوەیان نیە قەدەغەی گشتی رابگەیەنەوە و "چاوەڕوانین بزانین چی ڕودەدات لە داهاتودا، کەس نازانێت کە ئیدارەی داهاتو بەڕێوەدەبات، کات ئەو پرسە یەکلاییدەکاتەوە".
یەکەمجارە لەباس لە ئەگەری سەکردایەتینەکردنی ئیدارەی داهاتو دەکات
ئەو لێدوانەی دۆناڵد ترەمپ، کاندیدی کۆمارییەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا یەکەمجارە لەباس لە ئەگەری سەکردایەتینەکردنی ئیدارەی داهاتو دەکات، لەکاتێکدا رۆژانە لە پەڕەی فەرمی خۆی لە تویتەر بەپرسانی ولایەتەکان و دیموکراتەکان بە ساختەکردنی دەنگەکان و "دزینی هەڵبژاردنەکە" تۆمەتبار دەکات.
7ـی ئەم مانگە جۆ بایدن كاندیدی دیموكراتهكان و ركابهری دۆناڵد ترهمپ كاندیدی كۆمارییهكان بهبراوهی ههڵبژاردنی 2020-ی سهرۆكایهتی ئهمریكا دیاریكرا و بوه 46 ههمین سهرۆكی ئهو وڵاته.
خەندان
