هاککەرە رووسی و کۆرییەکان هێرش دەکەنە سەر کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی ڤاکسینی کۆرۆنا
مایکرۆسۆفت ئاشکرایکردووە، گروپە رووسییەکە ناوی فانسی بیەر و کۆرییەکەش بە ناوی زینکە، زۆربەی هەوڵەکانیان شکستیپێهێنراوە، بەڵام هەندێک هێرشیان سەرکەوتووبووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، هاککەرەکان وڵاتانی کەنەدا، فەرەنسا، هیندستان، کۆریای باشوور و ئەمەریکایان کردووەتەوە ئامانج.
باڵیۆزی رووسیا لە ئەمەریکا، رەتیکردەوە هیچ زانیارییەکی لەوبارەوە هەبێت، کۆریای باکووریش بێ دەنگە.
ئەمەش لە کاتێکدایە، چەند کۆمپانیایەکی ئەمەریکی سەرکەوتنی ڤاکسینەکەیان راگەیاندووە و هیوایەکیان بە جیهانداوە.
k24 -
