وڵاتە هەژارەكانی جیهان تا 2024 ڤاگسینی كۆرۆنایان پێناگات

وڵاتە هەژارەكانی جیهان تا 2024 ڤاگسینی كۆرۆنایان پێناگات
ئەمڕۆ پێنجشەممە راپۆرتێكی نێودەوڵەتی ئاشكرای كرد كە چەند وڵاتێكی هەژار لە جیهاندا تا ساڵی 2024 بەشی تەواوی دانیشتوانەكانیان ڤاگسینی دژە پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنایان چنگ ناكەوێت.

ئەم هەواڵە لە كاتێكدایە كە چەند وڵاتێكی زلهێزی جیهان پێنج هێندەی ژمارەی دانیشتوان و پێداویستی ناوخۆیان، لە ئێستاوە ڤاگسینەكانیان پێشوەختە كڕیوە.

لە چەند رۆژی رابردوودا مرۆڤایەتی هیوای بۆ گەڕایەوە بە هەواڵی بەرهەمهێنانی ڤاگسینی دژە كۆرۆنا، بەڵام ئەمڕۆ گۆڤاری "فۆریێن پۆڵەسی" ئەمریكی نووسیویەتی ئەم هەواڵە خۆشە زۆر وڵاتی هەژاری جیهان ناگرێتەوە.

گۆڤارە ئەمریكیەكە ئاماژەی بەوە داوە كە بە تایبەتی هەندێك وڵاتی هەژاری جیهان تا ساڵی 2024یش تەواوی ڤاگسینەكەیان بەشی دانیشتوانیان پێناگات.

جێی باسە تا ئێستا وڵاتانی یەكێتیی ئەورووپا و دوو وڵاتی تر 2.2 ملیار ڤاگسینیان پێشوەختە كڕیوە، هەروەها وڵاتی كەنەدا پێنج هێندەی پێویستی ژمارەی دانیشتوانی خۆی ڤاگسینەكەی پێشوەختە كڕیوە.











ياسنيوز


Top