تورکیا لەبارەی شکاندنی ئاگربەستەوە هەڕەشە لەئەرمینیا دەکات

 تورکیا لەبارەی شکاندنی ئاگربەستەوە هەڕەشە لەئەرمینیا دەکات
وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، ئەرمینیا بەقورسی باجەکەی دەدات ئەگەر ئاگربەست لەناوچەی قەرەباغ پێشێلبکات.

ئەگەر ئاگربەست لەناوچەی قەرەباغ پێشێلبکات، ئەرمینیا بەقورسی باجەکەی دەدات

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی روسیا تودەی، ئەمڕۆ پێنجشەممە مەولود چاوشئۆغڵۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، ئەگەر ئاگربەست لەناوچەی قەرەباغ پێشێلبکات، ئەرمینیا بەقورسی باجەکەی دەدات.

رێککەوتنی ئاگربەست لەقەرەباغ واژۆی سەرۆک وەزیرانی ئەرمینیای لەسەرە، لەبەر ئەوە پێویستە ئەو وڵاتە پابەندبێت پێیەوە، ئەگەرنا باجەکەی دەدات

وەزیری دەرەوەی تورکیا راشیگەیاند، رێککەوتنی ئاگربەست لەقەرەباغ واژۆی سەرۆک وەزیرانی ئەرمینیای لەسەرە، لەبەر ئەوە پێویستە ئەو وڵاتە پابەندبێت پێیەوە، ئەگەرنا باجەکەی دەدات.

ئاماژەی بەوەشکرد، ناوەندێکی هاوبەشیان لەگەڵ حکومەتی روسیا پێکهێناوە بۆ چاودێریکردنی ئاگربەست لەقەرەباخ و ناوەندەکەش لەسەر داوای سەرۆکی ئازەربایجان پێکهێنراوە.

رۆژی سێشەممەی رابردو، بەناوبژیوانی روسیا هەریەک لە ئازەربایجان و ئەرمینیا رێککەوتنێکی ئاگربەستیان واژۆکرد، روسیاش هێزی ئاشتی پارێزی رەوانەی ناوچەکە کرد و رایگەیاند هێزی تورکیا بەشێک نیە لەو هێزە ئاشتیپارێزەی کە رەوانەی ناوچەکە کراوە.








خەندان
Top