توركیا بۆ روبەروبونەوەی كۆرۆنا جگەرەكێشان لە شوێنە گشتەكان قەدەغەدەكات

 توركیا بۆ روبەروبونەوەی كۆرۆنا جگەرەكێشان لە شوێنە گشتەكان قەدەغەدەكات
وەزارەتی ناوخۆی توركیا رێككارێكی نوێی بۆ خۆپاراستن لە زیاتر بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا گرتەبەر و بڕیاریدا بە قەدەغەكردنی كێشانی جگەرە لە شوێنە گشتیەكان.

وەزارەتی ناوخۆی توركیا 81 پارزگای وڵاتەكەی ئاگاداركردوەتەوە كە كێشانی جگەرە لە شوێنە گشتیەكان قەدەغەیە

بەگوێرەی میدیاكانی توركیا، لە فەرمانێكدا وەزارەتی ناوخۆی توركیا 81 پارزگای وڵاتەكەی ئاگاداركردوەتەوە كە كێشانی جگەرە لە شوێنە گشتیەكان قەدەغەیە.

لە بڕیارەكەدا ئاماژە بەوەكراوە، كە ئەم هەنگاوە بۆ روبەروبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنایە، بۆ ئەو مەبەستەش نابێت لە وێستگەكانی شەمەندەفەر، ریستۆرانتەكان، كۆڵان و شوێنە قەرەباڵغەكان قەدەغەیە.

وەزارەتی ناوخۆی توركیا لە چەند رۆژی رابردودا ژمارەیەك رێككاری نوێی گرتەبەر بۆ روبەروبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، ئەوەش دوای ئەوەی جارێكی دیكە ئامارەكانی مردن و توشبون لە توركیا رویان لە بەرزبونەوە كردەوە.

بەگوێرەی ئامارە فەرمیەكان، تاكو ئێستا لە توركیا، 402 هەزار و 53 كەس توشی كۆرۆنا بون، لەو ژمارەیەش 11 هەزار و 145 هاوڵاتی گیانیان لەدەستداوە و 344 هەزار و 613 كەس چاكبونەتەوە.








خەندان
Top