ئەگەر زۆرە ئەردۆغان تەواوی كابینەی حكوومەت بگۆڕێت
ئاكەپە لە مانگی ٣ی ٢٠٢١ دەچێتە ناو كۆنگرەوە و بە گوێرەی زانیارییەكانیش كۆنگرە زۆر بابەتی گرنگ یەكلایی دەكاتەوە.
ماڵپەڕی (T24)ی توركی بڵاوی كردووەتەوە، پێدەچێت لە كۆنگرەی ئاكەپەدا ئەردۆغان واز لە پۆستی سەرۆكی ئاكەپە بهێنێت و ئیدی تەنیا خۆی بە سەرۆكایەتی توركیاوە سەرقاڵ بكات.
هەروەها باس لە نوعمان كورتولمووش جێگری سەرۆكی ئاكەپە دەكرێت بۆ شوێنگرەوەی ئەردۆغان وەكوو سەرۆكی ئاكەپە.
چەند میدیایەكی تری توركیا ئاشكرایان کردووە لە دوای كۆنگرەی ئاكەپە، ئەردۆغان تەواوی كابینەی ئێستای حكوومەت دەگۆڕێت و كەسانی تر دەهێنێتە پێشەوە.
ئەو گۆڕانكارییانەش بۆیە ئەنجام دەدرێت، تا بتوانن لە هەڵبژاردنی داهاتوودا ببنەوە بە زۆرینە و پەرلەمان و سەرۆكایەتیی كۆمار ببەنەوە.
باس لەوەش دەكرێت، ئەردۆغان ئەمجارەیان گۆڕانكاریی ریشەیی دەكات و دەیەوێت كەسە تۆراوەكانی ناو ئاكەپە ئاشت بكاتەوە، چونكە بەشێكی زۆری ئەوانەی لە ئاكەپە تووڕەن بەهۆی ئەو ستافەیە كە ئێستا پۆستی باڵایان لە حكوومەت وەرگرتووە.
باسنیوز
