موشه‌كێكی روسی ده‌توانێت له‌دوری 18 هه‌زار كیلۆمه‌تر ئامانجه‌كه‌ی بپێكێت
ڤلادیمیر پوتن، سه‌رۆكی روسیا له میانه‌ی كۆبونه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، موشه‌كی سه‌رمات تاقیده‌كرێته‌وه، به‌پێی ئه‌و پلانه‌ی كه دانراوه.
موشه‌كی "RS-28ی سارمات" موشه‌كێكی بالستیكه توانای بڕینی كێشوه‌ره‌كان و تێپه‌ڕبونی له سوته‌مه‌نی و شله‌مه‌نیدا هه‌یه
موشه‌كی "RS-28ی سارمات" موشه‌كێكی بالستیكه توانای بڕینی كێشوه‌ره‌كان و تێپه‌ڕبونی له سوته‌مه‌نی و شله‌مه‌نیدا هه‌یه، له سه‌كۆیه‌كی شاراوه هه‌ڵده‌درێت، روسیا ده‌یكاته جێگره‌وه‌ی موشه‌كی "فۆیڤۆدا" كه یه‌كێكه له موشه‌كه جه‌نگیه‌كانی جیهان و له‌سه‌ده‌ی رابردودا بۆ بواری سه‌ربازی به‌كارهێندراوه.
ئه‌وه‌ی زانراوه مه‌ودای موشه‌كی "سه‌رمات" 18 هه‌زار كیلۆمه‌تره و كێشه‌كه‌ی 208.1 تۆنه
تایبه‌تمه‌ندیی موشه‌كی سه‌رمات سه‌ره‌تا له میانه‌ی پێشانگای "ئارمیا - 2019"ی چه‌كی سوپای روسیا ڕاگه‌یه‌ندرا، ئه‌وه‌ی زانراوه مه‌ودای موشه‌كی "سه‌رمات" 18 هه‌زار كیلۆمه‌تره و كێشه‌كه‌ی 208.1 تۆنه و توانای هه‌یه كه نزیكه‌ی 10 تۆن موشه‌كی بچوك هه‌ڵبگرێت، هه‌ر یه‌كێك له‌و موشه‌كانه پاڵی پێوه‌ده‌نرێت بۆ ئامانجی دیاریكراو.
موشه‌كی سه‌رمات درێژیه‌كه‌ی 35.5 مه‌تره و كێشه‌ی سوته‌مه‌نیه‌كه‌ی 178 تۆنه.
خه‌ندان
