سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌حره‌ین كۆچی دواییكرد
دیوانی شاهانه‌ی به‌حره‌ین له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه، پرسه بۆ شازاده خه‌لیفه بن سه‌لمان ئال خه‌لیفه سه‌رۆك وه‌زیران داده‌نێن كه ئه‌مڕۆ له نه‌خۆشخانه‌ی مایۆ كلینك له ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا كۆچی دواییكرد.
به‌خاكسپاردنی سه‌رۆك وه‌زیران دوای گه‌یشتنه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه‌ی ده‌بێت له ئه‌مریكاوه بۆ به‌حره‌ین
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، به‌خاكسپاردنی سه‌رۆك وه‌زیران دوای گه‌یشتنه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه‌ی ده‌بێت له ئه‌مریكاوه بۆ به‌حره‌ین، سنوردار ده‌بێت به‌ئاماده‌بونی به ژماره‌یه‌كی دیاریكراو له كه‌سوكاره‌كه‌ی.
پادشای به‌حره‌ین فهرمانیكردوه به هه‌فته‌یه‌ك ماته‌مینی فه‌رمی به باداگرتنی ئاڵای وڵات و سێ رۆژیش پشوی فه‌رمی له‌سه‌رجه‌م داموده‌زگاكان
هه‌ر به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه، حه‌مه‌د بن عیسا ئال خه‌لیفه پادشای به‌حره‌ین فهرمانیكردوه به هه‌فته‌یه‌ك ماته‌مینی فه‌رمی به باداگرتنی ئاڵای وڵات و سێ رۆژیش پشوی فه‌رمی له‌سه‌رجه‌م داموده‌زگاكان، ئه‌و فه‌رمانه‌ش له سبه‌ی پێنجشه‌ممه‌وه جێبه‌جێده‌كرێت.
شازاده خه‌لیفه بن سه‌لمان ئال خه‌لیفه له ساڵی 1935 له‌دایكبوه و له ساڵی 1971ه‌وه پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌حره‌ینی وه‌رگرتوه.
خه‌ندان
