رۆحانی: رەنگە لەگەڵ گۆڕینی ئیدارەی ترەمپ دۆخەکە بەرەو باشتر بچێت

 رۆحانی: رەنگە لەگەڵ گۆڕینی ئیدارەی ترەمپ دۆخەکە بەرەو باشتر بچێت
سەرۆک کۆماری ئێران رایگەیاند، دوژمنکاری ئەمریکا بەرامبەر بەوڵاتەکەی هۆکاری زۆری کێشەکانە و رەنگە لەگەڵ گۆڕینی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ دۆخەکە بەرەو باشتر بچێت.

حەسەن رۆحانی، سەرۆک کۆماری ئێران ئەمڕۆ چوارشەممە لە میانەی وارێکدا لە لوتکەی ڕێکخراوی هاریکاری شەنگەهای کە لەرێگەی ڤیدیۆوە پێشکەشی کرد، ریگەیاند، "ئێران سیاسەتی پرەنسیپی دراوسێتی باش و دیالۆگ لەگەڵ دراوسێکانیدا پەسەند دەکات، ئاسایشی هەمیشەیی تەنها لە ڕێگەی هاوکاری و بەشداری و ئاشتییەوە دەبێت".

ئێران ئامادەیە ئەزمونەکانی خۆی لە روبەڕوبونەوەی کۆرۆنا لەگەڵ وڵاتانی ئەندامی رێکخراوی شەنگەهای هاوبەشی پێبکات

ئاماژەی بەوەشکرد، وڵاتەکەی ئامادەیە ئەزمونەکانی خۆی لە روبەڕوبونەوەی کۆرۆنا لەگەڵ وڵاتانی ئەندامی رێکخراوی شەنگەهای هاوبەشی پێبکات، ئێران جەخت لە سیاسەتی هاوسێیەتی باش و دیالۆگ لەگەڵ دراوسێکانی دەکاتەوە و ئاسایشی هەمیشەیی تەنها لە رێگەی هاوکاری و بەشداری و ئاشتی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ دابیندەکرێت.

سیاسەتی دوژمنکاری ئەمریکا بەرامبەر بەوڵاتەکەی هۆکاری زۆری کێشەکانە

رۆحانی باسی لەوەشکرد، وڵاتەکەی بەردەوام دەبێت لەسەر سیاسەتی جێگیری خۆی بەرامبەر بە ئەمریکا، "سیاسەتی دوژمنکاری ئەمریکا بەرامبەر بەوڵاتەکەی هۆکاری زۆری کێشەکانە و رەنگە لەگەڵ گۆڕینی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ دۆخەکە بەرەو باشتر بچێت".

سەرۆک کۆماری ئێران هەروەها جەختی لە پێویستی چارەسەرکردنی قەیرانی قەرەباغ کردەوە لە چوارچێوەی یاسا نێودەوڵەتییەکان و وتی، ئێران لە رێگەی ئەزمونی خۆی لە بەرەنگاربونەوەی تیرۆردا ئامادەیی بەشداریکردنی لەگەڵ وڵاتان هەیە بۆ ڕوبەڕوبونەوەی توندڕەوی.

رۆحانی هۆشداریشیدا لەپەرەسەندنەکانی ئێستای جیهان لەوانە سەرهەڵدانی پەتای کۆرۆنا و سەرکەشی بە ژیان و ئابوری خەڵک

رۆحانی هۆشداریشیدا لەپەرەسەندنەکانی ئێستای جیهان لەوانە سەرهەڵدانی پەتای کۆرۆنا و سەرکەشی بە ژیان و ئابوری خەڵک، هەروەها بەردەوامبونی سیاسەتی تاکلایەنەی ئەمریکا و وتی، پێویستە وڵاتانی جیهان هەوڵی زیاترو پێکهێنانی بەرەی یەکگرتو بۆ زاڵبون بەسەر هەردو تەحەداکەدا، بکەن.

روحانی دەستپێشخەریەکەی لەبارەی گەروی هورمز بۆ ئاشتی و بەشداری لە دانوستانەکانی ئاستانە و پشتیوانی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوخۆی ئەفغانستان بەرزنرخاند و جەختی لە پتەوکردنی هاوکاری بە کۆمەڵ لە نێوان وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوی شەنگەهای کردەوە.








خەندان
Top