تره‌مپ: پێشكه‌وتنێكی باشمان له جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان كردووه
له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی تویته‌ر، تره‌مپ نووسیویه‌تی: "پێشڤه‌چوونی زۆر له‌ئارادان، هه‌فته‌ی داهاتوو ئه‌نجامه‌كان به‌ده‌رده‌كه‌ون.. بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی دیكه ئه‌مه‌ریكا گه‌وره بكه‌ینه‌وه. ئێمه ده‌یبه‌ینه‌وه!".
له 3ی ئه‌م مانگه هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا به‌ڕێوه‌چوو، هه‌رچه‌نده میدیاكانی ئه‌و وڵاته سه‌ركه‌وتنی جۆ بایدن، كاندیدی دیموكراته‌كانیان راگه‌یاندووه، به‌ڵام تائێستاش گومان له‌سه‌ر ئه‌نجامی پرۆسه‌كه له ژماره‌یه‌ك ویلایه‌ت هه‌ن.
دوای هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ش تره‌مپ رایگه‌یاند، ئه‌و سه‌ركه‌وتووه و دیموكراته‌كانی به‌وه تۆمه‌تبار كرد كه "هه‌ڵبژاردنیان دزیوه".
به‌گوێره‌ی میدیا ئه‌مه‌ریكییه‌كان، كه‌مپه‌ینی تره‌مپ له هه‌وڵه‌كانی بۆ داواكردنی دووباره هه‌ژماركردن و هه‌لاوێركردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان به‌رده‌وامه.
k24 -
