له‌ ڕووسیا ژماره‌ى تووشبوانى كۆرۆنا ملیۆنێك و 800 هه‌زار كه‌سى تێپه‌ڕاند

له‌ ڕووسیا ژماره‌ى تووشبوانى كۆرۆنا ملیۆنێك و 800 هه‌زار كه‌سى تێپه‌ڕاند
لە ڕووسیا ژمارەی تووشبوانی پەتای کۆرۆنا بەرز بووەوە، تا ئێستاش لە ھەمان وڵات زیاتر لە 31 ھەزار کەس بەھۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە.

بەپێی دوایین ئامارەکان، ئەمڕۆ سێشەممە 10/11/2020، لە ڕووسیا 20 ھەزار و 977 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون، ژمارەی تووشبوانی پەتاکەش لە وڵاتەکە گەیشتە ملیۆنێک و 817 ھەزار و 109 کەس.

ئەمەش لەکاتێکدایە دوێنێ دووشەممە لە ڕووسیا، 21 ھەزار و 798 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا ببوون.

ھەر لە ڕووسیا 368 کەسی دیکە بەھۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست دا، کۆی گشتیی مردوانیش لە ھەمان وڵات بەھۆی پەتاکەوە گەیشتە 31 ھەزار و 161 کەس، تا ئێستاش لە ڕووسیا ملیۆنێك و 350 هه‌زار و 741 کەس لە کۆرۆنا چاک بوونەتەوە.










باسنيوز





Top