ڕازگری لیژنەی جێبەجێكاریی ڕێكخراوی رزگاریخوازی فەلەستین كۆچی دوایی كرد
ئەمڕۆ سێشەممە 10/11/2020، سائیب عەریقات، ڕازگری لیژنە جێبەجێكاری ڕیكخراوی رزگاریخوازی فەلەستین بە هۆی كاریگەریی پەتای كۆرۆنا كۆچی دوایی كرد.
بزووتنەوەی فەتح، لە بەیاننامەیەكدا كۆچی دوایی ئەو بەرپرسە باڵایەی راگەیاند، كە چەند هەفتەیەك بوو لە نەخۆشخانەی "هوداسا"ـی ئیسرائیلی لە قودس چارەسەری وەردەگرت، كە لە سەرەتای مانگی رابردوودا بە هۆی خراپبوونی ڕەوشی تەندروستییەوە بۆ ئەو نەخۆشخانەیە گواسترابووەوە.
ئەو بەرپرسە باڵایە كە ڕاوێژكاری یاسر عەرەفاتی سەرۆكی كۆچكردووی فەلەستین و مەحموود عەباسی سەرۆكی قەوارەی فەلەستین بوو، پێشتر بە دەست خراپیی ڕەوشی تەندروستییەوە گیرۆدە بووە و لە 2017ـدا نەشتەرگەریی چاندنی (سی)ـی بۆ كرابوو.
باسنيوز
