تاڵیبان داوایه‌ك ئاراسته‌ی سه‌رۆكی نوێی ئه‌مریكا ده‌كات
بزوتنه‌وه‌ی تاڵیبانی داوا له‌سه‌رۆكی داهاتوی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا ده‌كات، پابه‌ندی رێكه‌وتننامه‌كه‌ی مانگی (شوبات/2)ی ئه‌مساڵ بێت كه تایبه‌ته به‌كشانه‌وه‌ی سه‌ربازانی وڵاته‌كه‌ی له ئه‌فغانستان.
گروپی چه‌كداری تاڵیبان له‌یه‌كه‌م كاردانه‌وه‌یدا دوای هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا، له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا هه‌ڵوێستی خۆی راگه‌یاند و باسی له‌وه‌كرد، ئیماراتی ئیسلامی خوازیاره سه‌رۆكی نوێی هه‌ڵبژێرراو و ئیداره‌ی داهاتو دڵنیابكاته‌وه كه جێبه‌جێكردنی ئه‌و ڕێككه‌وتننامه‌یه عه‌قڵانیترین و كاریگه‌رترین هۆكاره بۆ كۆتاییهێنان به‌ململانێی نێوان هه‌ردو ئه‌فغانستان و ئه‌مریكا.
له‌ماوه‌ی 14 مانگدا هێزه‌كانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانی باكوری ئه‌تڵه‌سی (ناتۆ)هه‌مو هێزه‌كانیان له ئه‌فغانستان ده‌كشێننه‌وه
29 ی مانگی (شوبات/2)ی ئه‌مساڵ، حكومه‌تی ئه‌مریكا و ئه‌فغانستان له به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شدا بڵاویانكرده‌وه، له‌ماوه‌ی 14 مانگدا هێزه‌كانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانی باكوری ئه‌تڵه‌سی (ناتۆ)هه‌مو هێزه‌كانیان له ئه‌فغانستان ده‌كشێننه‌وه ئه‌گه‌ر تاڵیبان پابه‌ند بێت به رێككه‌وتننامه‌ی ئاشتییه‌وه كه له‌ده‌وحه‌ی پایته‌خی قه‌ته‌ڕ واژۆده‌كرێت.
ئه‌و به‌یانه هاوبه‌شه‌ی ئه‌مریكا و ئه‌فغانستان دوای واژۆكردنی رێكه‌وتنێكه مێژوییه‌كه‌ی نێوان ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا و رێكخراوی چه‌كداری تاڵیبان بو له ئه‌فغانستان ، به‌گوێره‌ی رێككه‌وتنه‌كه هێزه‌كانی ئه‌مریكا له ماوه‌ی 14 مانگدا له خاكی ئه‌فغانستان ده‌چنه ده‌ره‌وه.
به‌هۆی به‌رده‌وامی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانه‌وه، ئه‌مریكا دڵنیایی ته‌واوی له‌سه‌ر رێكه‌وتنه‌كه بۆ دروست نه‌بوه، بۆیه كشانه‌وه‌ی ته‌واوه‌تی سه‌ربازه‌كانی به‌خاوی ئه‌نجامده‌دات و چاوه‌ڕوانی چاره‌نوسی ئه‌و رێكه‌وتنه‌یه.
خه‌ندان
