ئەردۆغان کەسێکی دیکەی لەجێی زاواكەی خۆی دەستنیشان كرد
بەرات ئالبەیراك وەزیری دارایی و ئابووری توركیا و زاوای ئەردۆغان، لە هەنگاوێكی چاوەڕواننەكراودا دەست لەكاركێشانەوەی خۆی راگەیاند، ئەگەرچی پێشبینییەكان دەیانگوت رەجەب تەیب ئەردۆغان قبووڵی ناكات و دەچێتەوە سەر كارەكەی خۆی، بەڵام دوای ٢٤ کاتژمر لە دەست لەكاركێشانەوەكی كەسێكی تری لە شوێنەكەی دامەزراند.
ئەرۆدغان بە فەرمی لوتفی ئێلڤان كە پێشتر چەندین پۆستی لەناو حكوومەتی ئاكەپەدا هەبووە، وەكوو وەزیری دارایی و ئابووری دامەزراند.
لوتفی دوو خول ئەندام پەرلەمانی توركیا بووە، هەروەها جارێك وەزیر و جارێكیش وەكوو جێگری سەرۆكوەزیران كاری كردووە، بۆیە ئەردۆغان دووبارە لە كابینەی خۆیدا شوێنی بۆ كردەوە.
بەهۆی ئەوەی نە ئەردۆغان و نە بەرات ئالبەیراك هیچ شتێكیان لەبارەی ئەو دەست لەكاركێشانەوەیە نەدركاندووە، بۆیە گومانەكان تۆختر بوونەتەوە كە كێشەی خێزانی كەوتووەتە نێوان ئەردۆغان و زاواكەی.
باسنیوز
