توركیا پیرۆزبایی "سه‌ركه‌وتن" له‌ ئازه‌ربایجان ده‌كات

 توركیا پیرۆزبایی
مولود چاوش ئۆغڵو ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ پیرۆزبایی له‌ ئازه‌ربایجان كرد به‌بۆنه‌ی "سه‌ركه‌وتنێك له‌ مه‌یدانی شه‌ڕ و مێزی گفتوگۆكان" له‌سه‌ر ناكۆكیه‌كانی ناوچه‌ی قه‌ره‌باغ.

مولود چاوش ئۆغڵو له‌ تویتێكدا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی نوسیویه‌تی، " ئازه‌ربایجان له‌ مه‌یدانی شه‌ڕ و له‌ سه‌ر مێزی دانوستان سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ی به‌ده‌ستهێناوه‌، به‌ دڵسۆزییه‌وه‌ پیرۆزبایی ئه‌م ده‌ستكه‌وته‌ خۆشه‌یان لێده‌كات.

توركیا له‌گه‌ڵ برا ئازه‌ربایجانیه‌كانماندا یه‌ك نه‌ته‌وه‌ و یه‌ك دڵ ده‌مێنێته‌وه

راشیگه‌یاند، توركیا له‌گه‌ڵ برا ئازه‌ربایجانیه‌كانماندا یه‌ك نه‌ته‌وه‌ و یه‌ك دڵ ده‌مێنێته‌وه‌.

پێشتر سه‌ركرده‌كانی ڕوسیاو ئازه‌ربایجان و ئه‌رمینیا به‌یاننامه‌یه‌كیان له‌سه‌ر ئاگربه‌ست له‌قه‌ره‌باغ واژۆكرد، كه‌ بریتیبو له‌راده‌ستكردنی چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیاریكراوی قه‌ره‌باغ به‌ ئازه‌ربایجان و كشانه‌وه‌ی سوپای ئه‌رمه‌نه‌كان و بڵاوه‌پێكردنی هێزی ئاشتیپارێزی روسیا.









خه‌ندان
Top