بڵاوه‌پێكردنی هێزه‌كانی روسیا له قه‌ره‌باغ ده‌ستیپێكرد
بڵاوه‌پێكردنی هێزه‌كانی ئاشتی پارێزی روسیا له‌ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌وه له ناوچه‌ی قه‌ره ده‌ستیپێكرد و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌سه‌ر بنه‌مای رێكه‌وتنێك له مۆسكۆ هێزه‌كانی ئه‌رمینیا ده‌ست به‌كشانه‌وه ده‌كه‌ن.
وه‌زاره‌تی به‌رگری ڕوسیا له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، یه‌كه‌م چوار فڕۆكه‌ی هه‌ڵگری ئاشتی پارێزانی ڕوسیا له‌جۆری "ئیل -76) گه‌یشته فڕۆكه‌خانه‌ی ئاولیانۆڤسكی قه‌ره‌باغ كه كارمه‌ندانی یه‌كه‌ی ئاشتیپارێز و ئۆتۆمبێل و زرێپۆش‌و كه‌لوپه‌لیان هه‌ڵگرتبو.
یه‌كه‌ی ئاشتی پارێزانی ڕوسیا كه 1960 سه‌رباز و 90 زرێپۆشی بارهه‌ڵگر و 380 پارچه كه‌لوپه‌ل پێكهاتوه بڵاوه‌یان پێده‌كرێت
پێشتریش، وه‌زاره‌تی به‌رگری روسیا رایگه‌یاندبو، یه‌كه‌ی ئاشتی پارێزانی ڕوسیا كه 1960 سه‌رباز و 90 زرێپۆشی بارهه‌ڵگر و 380 پارچه كه‌لوپه‌ل پێكهاتوه له قه‌ره‌باغ بڵاوه‌یان پێده‌كرێت.
خاڵێكی چاودێری بۆ سه‌رپه‌رشتیكردنی چاودێری ئاگربه‌ست له نزیك شارۆچكه‌ی ستێباناگیرتی پایته‌ختی قه‌ره‌باغ جێگیر ده‌كرێت
خاڵه‌كانی پشكنین به درێژایی هێڵی په‌یوه‌ندی له قه‌ره باغ و رێره‌وی نێوان خاكی ئه‌رمینیا و قه‌ره‌باغ بڵاوه پێ ده‌كرێت، هه‌روه‌ها خاڵێكی چاودێری بۆ سه‌رپه‌رشتیكردنی چاودێری ئاگربه‌ست له نزیك شارۆچكه‌ی ستێباناگیرتی پایته‌ختی قه‌ره‌باغ جێگیر ده‌كرێت.
به‌پێی ئه‌و رێكه‌وتنه‌ی له نێوان ئازه‌ربایجان و ئه‌رمینیا له مۆسكۆ كراوه، تاوه‌كو شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانیان له قه‌ره‌باغ رابگیرێت، هێزه‌كانی ئه‌رمینیا ده‌كشێنه‌وه و هه‌ردولاش له‌گفتوگۆ به‌رده‌وام ده‌بن بۆ چاره‌سه‌ری كێشه و ناكۆكییه‌كانیان.
خه‌ندان
