ئەردۆغان دەستلەکارکێشانەوەی وەزیری گەنجینە و دارایی تورکیای پەسندکرد
ئێوارەی رۆژی یەکشەممە 8ـی تشرینی دووەمی 2020 ئاڵبایراک دەستلەکارکێشانەوەی لە ئەکاونتی فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئینستاگرامدا بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە "دوای 5 ساڵ لە جێبەجێکردنی ئەرکەکەم، بەهۆی کێشەی تەندروستیمەوە دەست لە ئەرکی وەزارەتەکەم دەکێشمەوە".
پێشتر لە سۆشیاڵمیدیا باس لەوە کرا، گوماندەکرێت کە هێرشی ئەلیکترۆنی یان سایبەر کرابێتە سەر هەژمارەکەی.
پرۆفایلی بێرات ئاڵبایراک:
1978 لە ئیستەنبووڵ لەدایکبووە
بڕوانامەی دکتۆرای لە بازرگانی و دارایی لە ئەمریکا بەدەستهێناوە
هاوژینی کچی سەرۆککۆماری تورکیا، ئێسرا ئەردۆغانە
1999 لە گەورە کۆمپانیاکانی تورکیادا کاری کردووە
2006 لە ئەمریکاوە گەڕاوەتەوە تورکیا
2013 لە رۆژنامەی سەباح بووە گۆشەنووس
2015 بووە پەرلەمانتاری ئاکپارتی
2015-2018 وەزیری وزە و سەرچاوە سرووشتییەکانی تورکیا بوو
10ی تەمموزی 2018 پۆستی وەزیری گەنجینە و دارایی تورکیای پێدرا
rudaw -
