تەندروستیی جیهانی: پێكوتەی كۆرۆنا مانگی ئادار دۆخی جیهان دەگۆڕێت

تەندروستیی جیهانی: پێكوتەی كۆرۆنا مانگی ئادار دۆخی جیهان دەگۆڕێت
ئەمڕۆ دووشەممە ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی رایگەیاند كە تا مانگی ئاداری ساڵی داهاتوو، بەرهەمهێنانی پێكوتەی دژە پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا دۆخی جیهان دەگۆڕێت.

ڕێكخراوە جیهانییەكە ئەمڕۆ لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرای كرد كە ئەنجامی تاقیكردنەوەكانی پێكوتەی دژە كۆرۆنا زۆر ئەرێنیین، لە كاتێكدا بتوانن تا مانگی ئادار بیخەنە بازاڕەوە، ئەوا دۆخی جیهان بە تەواوی دەگۆڕێت.

ئەمەش لە كاتێكدایە كە هەر ئەمڕۆ هەردوو كۆمپانیای فایزەر و بیۆنتیك رایانگەیاندبوو كە پێكوتەكەی بەرهەمیان هێناوە، لە تاقیكردنەوەكاندا زۆر كارا بوون لە بەرانبەر ڤایرۆسەكە و بە ڕێژەی سەرووی 90% سەركەوتنیان بەدەست هێناوە.

بە پێی زانیارییەكانی كۆمپانیاكانی بەرهەمهێنانی پێكوتەكە، 28 دوای وەرگرتنی ئەم پێكوتەیە، كاریگەرییەكەی دەستپێدەكات و ئیتر كەسی وەرگر تووشی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا نابێت.













باسنيوز



Top