له‌ ڕووسیا 256 تووشبووى دیكه‌ى كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ست دا

له‌ ڕووسیا 256 تووشبووى دیكه‌ى كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ست دا
لە ڕووسیا ژمارەی تووشبوانی پەتای کۆرۆنا بەرز بووەوە، تا ئێستاش لە ھەمان وڵات زیاتر لە 30 ھەزار کەس بەھۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە.

بەپێی دوایین ئامارەکان، ئەمڕۆ دووشەممە 9/11/2020، لە ڕووسیا 21 ھەزار و 798 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون، ژمارەی تووشبوانی پەتاکەش لە وڵاتەکە گەیشتە ملیۆنێک و 796 ھەزار و 132 کەس.

ئەمەش لەکاتێکدایە دوێنێ یه‌كشەممە لە ڕووسیا، 20 ھەزار و 498 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا ببوون.

ھەر لە ڕووسیا 256 کەسی دیکە بەھۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست دا، کۆی گشتیی مردوانیش لە ھەمان وڵات بەھۆی پەتاکەوە گەیشتە 30 ھەزار و 793 کەس، تا ئێستاش لە ڕووسیا ملیۆنێك و 335 هه‌زار و 141 کەس لە کۆرۆنا چاک بوونەتەوە.












باسنيوز


Top