سه‌رۆكی ئیسرائیل داوا له جۆو بایدن ده‌كات سه‌ردانی وڵاته‌كه‌ی بكات
ریوڤین ریڤلین، سەرۆکی ئیسرائیل لە پەیامەکەیدا روودەکاتە بایدن و، دەڵێ "بەڕێز سەرۆکی هەڵبژێراو، وەک سەرۆکی ئیسرائیل دڵخۆش ده‌بم کە وەکو سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مەریكا له ئۆرشه‌لیم پێشوازیتان لێبکەم".
ئەم پەیامە لەکاتێکدایە، ترەمپ یەکێک بوو لەو سەرۆکانەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، کە پەیوەندییەکی زۆر توندوتۆڵی لەگەڵ ئیسرائیل‌دا هەبوو، لەماوەی چوار ساڵی سەرۆکایەتییەکەشیدا چەندین کاری لە بەرژەوەندیی ئیسرائیل کرد.
سەرۆکی ئیسرائیل لەبارەی ترەمپیشەوە دەڵێ "دەمەوێت سوپاسی سەرۆک ترەمپ بکەم کە ماوەی ئه‌م چوار ساڵە پشتیوانییه‌كی به‌هێزی له ئاسایشی ئیسرائیل كردووه، هەروەها سوپاسی گەلی ئەمەریکا ده‌كه‌م بۆ ئه‌و پشتیوانی و، دۆستایه‌تییه‌ی هه‌یانه بۆ ئێمه. گومانم نییە لەوەی لە داهاتوودا بەردەوام لە گەشە و گەشانەوەدا دەبین. خوا ئه‌مەریكا بپارێزێت، ئێوه‌ش سه‌لامه‌ت بكات".
K24
