لۆدریان: مسوڵمانان بەشێکی تەواون لە کۆمەڵگەی فڕەنسیدا

 لۆدریان: مسوڵمانان بەشێکی تەواون لە کۆمەڵگەی فڕەنسیدا
وەزیری دەرەوەی فڕەنسا رایگەیاند، یەکەمین بنەمای وڵاتەکەی رێزگرتنی بێ پایانی ئیسلامە، "دەشمەوێت بڵێم مسوڵمانەکان بەشێکی تەواون لە کۆمەڵگەی فڕەنسیدا".

ژان ئیڤ لۆدریان، وەزیری دەرەوەی فڕەنسا دوای کۆبونەوەی لەگەڵ عەبدول فەتاح سیسی، سەرۆکی میسڕ و سامح شوکریدا، وەزیری دەرەوەی وڵاتەکە رایگەیاند، "ئەو هەڵمەتەی دژی فڕەنسا لە جیهانی ئیسلامیدا دەستی پێکردوە زۆر کات بەهۆی خراپ تێگەیشتنەوە بوە لە لێدوانەکەی ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فڕەنسا لەسەر بابەتەکە".

یەکەمین بنەمای ئێمە ڕێزگرتنی بێ پایانی ئیسلامە

ئاماژەی بەوەشکرد، "یەکەمین بنەمای ئێمە ڕێزگرتنی بێ پایانی ئیسلامە، دەشمەوێت بڵێم مسوڵمانەکان بەشێکی تەواون لە کۆمەڵگەی فڕەنسیدا".

پەیامی دوەم کە دەمەوێت بیگەیەنم ئەوەیە ئێمە لەسەر خاکەکەمان و شوێنەکانی دیکەش روبەڕوی هەڕەشەی تیرۆر و دەمارگیری بوینەتەوە

ژان ئیڤ لۆدریان باسی لەوەشکردوە، "پەیامی دوەم کە دەمەوێت بیگەیەنم ئەوەیە ئێمە لەسەر خاکەکەمان و شوێنەکانی دیکەش روبەڕوی هەڕەشەی تیرۆر و دەمارگیری بوینەتەوە، ئەم شەڕەش شەڕێکی هاوبەشە".

ئەوەشی خستەڕو، "تێبینیم کرد کۆمەڵێکی زۆر لە خاڵی ناکۆکی هەبو لە شیکارییەکانماندا، بە ئیمامی باڵام وت ئێمە پێویستمان بە دەنگی هاوسەنگی و لێبوردەیی و دادپەروەری هەیە".








خەندان
Top