كلینتۆن: سه‌ركه‌وتنی بایدن واتا ره‌تكردنه‌وه‌ی تره‌مپ و ده‌ستپێكی لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ
له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی تویته‌ر، كلینتۆن نووسیویه‌تی: "ده‌نگده‌ران نوێبوونه‌وه‌یان كرد.. جۆ بایدن و كامالا هاریسیان هه‌ڵبژارد، بۆ ئه‌وه‌ی ببنه سه‌رۆكی وڵات و جێگره‌كه‌ی".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، "ئه‌مه درووستكردنی مێژووه.. ره‌تكردنه‌وه‌ی تره‌مپه.. و ده‌ستپێكی لاپه‌ڕیه‌كی نوێیه بۆ ئه‌مه‌ریكا".
لای خۆشیه‌وه ئه‌ندرۆ كۆمۆ، حاكمی ویلایه‌تی نیۆیۆرك داوای له ئاهه‌نگگێڕان كرد، ئاگاداری رێكاره‌كانی خۆپارێزی بن له په‌تای كۆرۆنا و له تویته‌ر نووسیویه‌تی: "بۆ ئه‌وانه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی ماڵه‌كانیان ئاهه‌نگ ده‌گێڕن، ئاگاداری سه‌لامه‌تی خۆتان بن، ئه‌وه‌تان له‌بیر بێت كه "كۆڤید"ـیش له‌ده‌ره‌وه‌یه".
شه‌وی رابردووه جۆ بایدن، كاندیدی دیموكراته‌كان سه‌ركه‌وتنی خۆی له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا راگه‌یاند و گوتی: "من شه‌ره‌فمه‌ندم كه ئه‌مه‌ریكییه‌كان منیان بۆ سه‌ركردایه‌تی وڵات هه‌ڵبژارد".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئه‌ركه نوییه‌كه‌ی وه‌ك سه‌رۆكی وڵات "ئاسان نابێت"، به‌ڵێنیشیدا، كه ئه‌و ده‌بێته سه‌رۆكێك بۆ هه‌موو ئه‌مه‌ریكییه‌كان.
k24 -
