لە ڕووسیا 20 ھەزار و 498 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون
بەپێی دوایین ئامارەکان، ئەمڕۆ یهكشەممە 8/11/2020، لە ڕووسیا 20 ھەزار و 498 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون، ژمارەی تووشبوانی پەتاکەش لە وڵاتەکە گەیشتە ملیۆنێک و 774 ھەزار و 334 کەس.
ئەمەش لەکاتێکدایە دوێنێ شەممە لە ڕووسیا، 20 ھەزار و 396 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا ببوون.
ھەر لە ڕووسیا 286 کەسی دیکە بەھۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست دا، کۆی گشتیی مردوانیش لە ھەمان وڵات بەھۆی پەتاکەوە گەیشتە 30 ھەزار و 537 کەس، تا ئێستاش لە ڕووسیا ملیۆنێك و 324 ههزار و 419 کەس لە کۆرۆنا چاک بوونەتەوە.
باسنيوز
