جۆ بایدن بڕیارەكانی دۆناڵد ترەمپ هەڵدەوەشێنێتەوە
رۆژنامەی واشنتۆن پۆست، بڵاوی كردەوە، كە كەسانی نزیك لە جۆ بایدن ئاشكرایان كردووە، دوای سوێندخواردنی دەستووری و دەستبەكاربوونی جۆ بایدن، بە خێرایی زنجیرەیەك بڕیار واژۆ دەكا، كە بە پێچەوانەی ڕا و بڕیارەكانی دۆناڵد ترەمپەوەن.
بە پێی رۆژنامەكە، یەكەمین بڕیار گەڕانەوەیە بۆ پابەندبوون بە ڕێككەوتنی پاریس بۆ ئاوهەوا و كەشوهەوا و هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری ترەمپ بە دەرچوون لە رێكخراوی تەندروستیی جیهانی.
هەروەها بڕیاری قەدەغەكردنی گەشتكردن بۆ هەندێ وڵات هەڵدەوەشێنێتەوە، كە ترەمپ ئەو بڕیارەی دابوو.
وێڕای ئەو بڕیارانە، لیژینەیەكی تایبەتیش بۆ ڕووبەرووبوونەوەی كۆرۆنا و سەرپەرشتیكردنی پێكوتەی پەتای كۆرۆنا پێك دەهێنێ.
باسنيوز
