جیهان پیرۆزبایی له بایدن ده‌كات
له‌و باره‌یه‌وه ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا پیرۆزبایی له جۆ بایدن كرد، به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكادا.
ماكرۆن له تویتێكدا به‌و بۆنه‌یه‌وه نووسیویه‌تی: "ئه‌مه‌ریكییه‌كان سه‌رۆكی خۆیان هه‌ڵبژارد.. پیرۆزبایی له جۆ بایدن و كامالا هاریس ده‌كه‌م".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "كاری زۆرمان هه‌یه كه به‌یه‌كه‌وه بیكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر ته‌حه‌دیاته‌كانی ئه‌مڕۆدا زاڵ بین. با به‌یه‌كه‌وه كار له‌و پێناوه‌دا بكه‌ین".
هاوكات جه‌ستن ترۆدۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی كه‌نه‌داش له تویتێكدا پیرۆزبایی له جۆ بایدن، سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مه‌ریكا كرد و رایگه‌یاند، "پیرۆزبایی له جۆ بایدن و كامالا هاریس ده‌كه‌م".
جه‌ختیشی كرده‌وه، "وڵاته‌كانمان دۆست، هاوپه‌یمان و نزیكی یه‌كن.. له په‌یوه‌ندییه‌كی بێ هاوتادا له‌سه‌ر ئاستی جیهان هاوبه‌شین"، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "ئاماده‌ین بۆ كاركردن به‌یه‌كه‌وه و بونیادنانه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه له‌گه‌ڵ ئێوه".
هه‌روه‌ها بۆریس جۆنسن، سه‌رۆك وه‌زیری به‌ریتانیاش به‌بۆنه‌ی ده‌رچوونی وه‌ك 46ـه‌مین سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، پیرۆزبایی له جۆ بایدن، سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مه‌ریكا كرد و له په‌یامه‌كه‌یدا گوتی: "ئه‌مه‌ریكا گرنگترین هاوپه‌یمانی ئێمه‌یه و ئاماده‌م بۆ له‌نزیكه‌وه كاركردن له‌گه‌ڵیان له‌سه‌ر پرسه هاوبه‌شه له‌پێشینه‌كانمان".
سه‌باره‌ت به وڵاتی ئه‌ڵمانیاش، ئه‌نگێلا مێركڵ، راوێژكاری ئه‌و وڵاته له تویتێكدا پیرۆزبایی له جۆ بایدن و كامالا هاریسی جێگره‌كه‌ی كرد و رایگه‌یاند: "ئاماده‌م بۆ هاوكاری له داهاتوودا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بایدن"، جه‌ختیشی له‌سه‌ر دۆستایه‌تی به‌هێزی نێوان وڵاته‌كه‌ی و ئه‌مه‌ریكا كرده‌وه.
هه‌روه‌ها هایكۆ ماس، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیاش به جیا په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی جۆ بایدن، سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مه‌ریكا كرد و له تویتێكدا نووسیویه‌تی: "شتێكی باشه كه دواجار ژماره‌یه‌كی روون و ئاشكرامان بینی"، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئه‌و ده‌نگانه‌ی بایدن له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مه‌ریكادا به‌ده‌ستیهێناون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "ئاماده‌كاری ده‌كه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی داهاتووی ئه‌مه‌ریكا كار بكه‌ین.. ده‌مانه‌وێت له‌پێناو ده‌ستپێكێكی نوێ له هاوكارییه‌كانمان وه‌به‌رهێنان بكه‌ین و له رێگه‌ی زه‌ریای ئه‌تڵه‌سییه‌وه رێكه‌وتنێكی نوێ بكه‌ین".
هاوكات ئۆڵف شۆڵتس، وه‌زیری دارایی ئه‌ڵمانیاش له رێگه‌ی تویته‌ره‌وه پیرۆزبایی له بایدن كرد و نووسیویه‌تی: "پیرۆزبایی ئێمه‌ت پێشكه‌ش بێت ئه‌ی سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراو.. ئێستا ده‌رفه‌تێ وه‌رزێكی نوێ و باش بۆ په‌یوه‌ندییه‌كانمان له رێگه‌ی ئه‌تڵه‌سییه‌وه هاتووه‌ته پێشه‌وه. ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا هه‌ر به نزیكترین هاوبه‌شی ئه‌وروپا ده‌مێنێته‌وه".
هه‌رچی نانسی پیلۆسی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكاشه كه پێشتر ناكۆكی زۆری له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی تا ئێستای وڵاته‌كه‌ی له‌باره‌ی زۆر پرسه‌وه هه‌بوو، له لێدوانێكدا رایگه‌یاند، "هه‌ڵبژاردنی جۆ بایدن به سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، به‌ره‌به‌یانی رۆژێكی نوێیه بۆ هیواكانی ئه‌مه‌ریكا".
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌مووه‌شدا ئێران هه‌ڵوێسته‌كه‌ی له وڵاتانی دیكه جیاوازه و هه‌رچه‌نده دڵخۆشی خۆی نیشانداوه، به‌ڵام نه‌ك به‌هۆی سه‌ركه‌وتنی بایدن، به‌ڵكو به‌هۆی لاچوونی تره‌مپ له پۆستی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا و به‌هیچ زاراوه‌یه‌كیش په‌یامی میرۆزبایی له بایدن نه‌كردووه، ته‌نیا دڵخۆشی خۆی بۆ دۆڕانی تره‌مپ له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا نیشانداوه.
له‌و باره‌شه‌وه حوسامه‌دین ئاشنا له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی تویته‌ر رایگه‌یاند: "ئه‌و ترسنۆكه له‌سه‌ر كاره‌كه‌ی لاچوو"، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی تا ئێستای ئه‌مه‌ریكا، كه به‌هۆی كشانه‌وه‌ی له رێكه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران و سه‌پاندنی سزای سه‌ختی ئابووری به‌سه‌ر ئه‌و وڵاته‌دا، تاران چاوه‌ڕێی رۆژێكی وه‌ك ئه‌مڕۆی ده‌كرد.
ئاشنا له تویته‌كه‌یدا نووسیویه‌تی: "ئێرانییه‌كان پابه‌ندی هه‌ڵوێستی خۆیان بوون تا ئه‌و كاته‌ی ئه‌و تره‌مپه ترسنۆكه پۆسته‌كه‌ی جێهێشت".
لای خۆشیه‌وه جۆ بایدن لە تویتێکدا رایگەیاند، "بۆ من شه‌ره‌فێكی گه‌وره‌یه كه وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا هه‌ڵبژێردرام" و دووپاتیكرده‌وه، "دەبمە سەرۆکی هەموو ئەمەریکییەك" و گوتیشی: "ئەو ئەرکەی لە پێشمانە سەختە، بەڵام بەڵێن دەدەم، سەرۆکی هەمووان بم، ئەگەر کەسەکە دەنگی دابێت بە من یا خود بە پێچەوانەوە".
بایدن ئاماژەی بەوەشکردووە، "کەمپه‌ین کۆتایی هات، کاتی ئەوەیە توڕەیی و رق بەلاوه بنێین، وەکو نەتەوەیەك یەکبگرین".
له‌سه‌ر ئاستی وڵاتانی عه‌ره‌بیش، هه‌ره‌یه‌ك له عه‌بدولڕه‌حمان سیسی، سه‌رۆكی میسر و ته‌میم بن حه‌مه‌د ئال سانی، میری قه‌ته‌ریش په‌یامی پیرۆزباییان ئاراسته‌ی جۆ بایدن، سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مه‌ریكا كرد.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ میدیا ئه‌مه‌ریكییه‌كان سه‌ركه‌وتنی جۆ بایدن، كاندیدی دیموكراته‌كانی ئه‌مه‌ریكای له هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و وڵاته راگه‌یاند.
له‌وباره‌شه‌وه ناوه‌ندی ئه‌دیسۆن بۆ توێژینه‌وه و ژماره‌یه‌ك تۆڕی میدیایی ئه‌مه‌ریكی رایانگه‌یاند، جۆ بایدن، كاندیدی دیموكراته‌كان له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا.
به‌گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌سۆشێیتد پرێس، بایدن توانی 284 ده‌نگ به‌رامبه‌ر به 214 ده‌نگ بۆ دۆناڵد تره‌مپ سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت.
K24 -
