ئۆباما پیرۆزبایی لە بایدن دەکات

ئۆباما پیرۆزبایی لە بایدن دەکات
باراک ئۆباما، سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا پیرۆزبایی لە جۆ بایدن و هاوسەرەکەی، جیل، دەکات.

ئۆباما لە پۆستێکی فەیسبووک دەڵێت، ناتوانم شانازی لەوە زیاتر بکەم کە پیرۆزبایی لە بایدن و جێگرەکەی کامالا هاریس، جێگری سەرۆک، بکەم.

نووسیویەتی، لەژێر چەند هەلومەرجێک کە هەرگیز پێشتر رووینەداوە، ئەمەریکییەکان بەشێوەیەکی بەرچاو دەنگیان دا، بایدن و هاریس بردنەوەیەکی مێژوویان ئەنجامدا.

سەرۆکی پێشوو دەڵێت، کاتێک مانگی یەک، بایدن دەچێتە کۆشکی سپی، چەند بەرەنگارییەک رووبەڕووی دەبێتەوە کە پێشتر هاوشێوەی نەبووە، کە ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئابوورییەکی نایەکسان و سیستەمی دادپەروەرییە.

ئۆباما ئاماژەی بەوەکردووە، ئەنجامی ئەم هەڵبژاردنە ئەوە ئاشکرا دەکات، ئەمەریکا ئێستا زۆر دابەشبووە، بەڵام دەبێت خاڵێکی هاوبەش بدۆزینەوە.

ئۆباما ئەوەش دەڵێت، سوپاسی هەموو ئەوانە دەکەم کە لەم کەمپینە بەشداربوون، ئەرکیان کێشاوە و چێژ لەم کاتە دەبینن، من بەردەوام دەبم لە پشتگیریی سەرۆک و جێگرەکەی
k24 -
Top