گرێتا سەنبێرگ بە گاڵتەپێکردنەوە بۆ ترەمپ: "هێور ببەوە"

گرێتا سەنبێرگ بە گاڵتەپێکردنەوە بۆ ترەمپ:


گرێتا سەنبێرگ، کچە چالاکڤانی ژینگەپارێز لە تویتەر لەسەر بانگەشەکانی سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی ساختەکاری لە هەڵبژاردنەکاندا رەخنەی لێگرتووە.

کچە چالاکڤانە ژینگەپارێزەکە وەڵامی توویتێکی دۆناڵد ترەمپی لەبارەی هەڵبژاردنەکانەوە داوەتەوە دەڵێت، "هێور ببەوە."

گرێتای 17 ساڵان رەنخنەی لەو توویتەی دۆناڵد ترەمپ گرتووە کە ساڵی پێشوو گاڵتەی بەو کچۆڵەیە کردبوو و گوتبووی "کێشەی دانبەخۆداگرتنی هەیە."

گرێتا لەسەر توویتێکی ترەمپ کە نووسیبووی "ژماردنی دەنگەکان بوەستێنن" تویتی کردبووە و، لاسایی هەمان ئەو تویەتەی سەرۆکی ئەمریکای کردبووەوە کە پار لەبارەی ئەمەوە نووسیبووی.

گرێتا هەمان تویتی ترەمپی هێناوەتەوە و تەنیا ناوی خۆیی گۆڕیوە و نووسیویەتی، "زۆر گاڵتەجاڕانەیە. پێویستە دۆناڵد کار لەسەر کێشەی دانبەخۆداگرتنی بکات، پاشان لەگەڵ هاوڕێیەکیدا بچێت سەیری فیلمێکی باشی کۆن بکات! هێور ببەوە دۆناڵد، هێور ببەوە."

ساڵی رابردوو ئەو کاتەی گرێتا لەلایەن گۆڤاری تایمەوە وەک کەسایەتیی ساڵی 2019 هەڵبژێردرا، ترەمپ لە تویتەر گاڵتەی بەو کچۆڵەیە کرد لەسەر پیداگری و هەوڵەکانی بۆ وەستاندنی گەرمبوونی گۆی زەوی.

ئەو کات دۆناڵد ترەمپ لە وەڵامی توویتی کەسێکدا کە پیرۆزبایی لە گرێتا کردبوو بۆ وەرگرتنی خەڵاتی گۆڤاری تایم، نووسیبووی، "زۆر گاڵتەجاڕانەیە. پێویستە گرێتا کار لەسەر کێشەی دانبەخۆداگرتنی بکات، پاشان لەگەڵ هاوڕێیەکیدا بچێت سەیری فیلمێکی باشی کۆن بکات! هێور ببەوە دۆناڵد، هێور ببەوە."
rudaw -
Top